ئانا دێ ئارماس
خانمەئەکتەرێکی کوبایی و ئیسپانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئانا سێلیا دێ ئارماس کاسۆ (بە ئیسپانی: Ana Celia de Armas Caso؛ لەدایکبووی ٣٠ی نیسانی ١٩٨٨) خانمەئەکتەرێکی کوبایی و ئیسپانییە. یەکەم کاری نواندنی لە کوبا بووە بە ڕۆڵێکی سەرەکی لە درامای ڕۆمانسیی گوڵەباخێک لە فەڕەنساوە (٢٠٠٦). لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، ڕوویکردۆتە شاری مەدریدی ئیسپانیا، لە ساڵی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٠ لە شەش وەرزی درامای بەناوبانگی ئێل ئینتەرنادۆدا ڕۆڵی سەرەکیی گێڕاوە.
ئانا دێ ئارماس | |
---|---|
لەدایکبوون | ئانا سێلیا دێ ئارماس کاسۆ (١٩٨٨-٠٤-٣٠) ٣٠ی نیسانی ١٩٨٨ (تەمەن ٣٦ ساڵ) ھاڤانا، کوبا |
شارۆمەندێتی |
|
پیشە | خانمەئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٦–ئێستا |
ھاوسەر | مارک کلۆتێت (ھاوسەرگیری ٢٠١١؛ ٢٠١٣) |
دوای نیشتەجێبوون لە لۆس ئانجلەس، ئانا ڕۆڵی زمانی ئینگلیزیی گێڕا لە فیلمی ھەستبزوێنی دەروونیی تەق تەق (٢٠١٥) و فیلمی کۆمیدیی تاوانی سەگەکانی شەڕ (٢٠١٦). بەھۆی ڕۆڵی جۆی لە فیلمی خەیاڵی زانستیی بلەید ڕەنەر ٢٠٤٩ (٢٠١٧)دا ناوبانگێکی زۆری بەدەست ھێنا، و پاڵێورا بۆ خەڵاتی ساتێرن بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت. بەھۆی ڕۆڵی پەرستار مارتا کابرێرا لە فیلمی ڕازئامێزی چەقۆکان دەرکەن (٢٠١٩)، پاڵێورا بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین خانمەئەکتەر، و خەڵاتی ساتێرن بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشتی بەدەستھێنا. دواتر ڕۆڵی بۆند گێڵ پالۆمای گێڕا لە فیلمی جەیمس بۆندی کات نییە بۆ مردن (٢٠٢١)، و ڕۆڵی نۆرما جینی گێڕا لە فیلمی ژیاننامەیی قژکاڵ (٢٠٢٢). بۆ فیلمی قژکاڵ، ئانا پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر، کە دەیکاتە یەکەم ژنی کوبایی کە بپاڵێورێت بۆ ئەو خەڵاتە.[1]