ئۆلیڤیا کۆلمەن
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆلیڤیا کۆلمەن (لە دایکبووی ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤)[1][2] خانمەکتەری ئینگلیزە. ئەو لەماوەی کارکردنیدا، چەند خەڵاتێکی بردووەتەوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، سێ جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، سێ جار خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی، دوو جار خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، یەک جار خەڵاتی سکرین ئەکتەرز گیلد، ھەروەھا چوار جار خەڵاتی فیلمی سەربەخۆی بەریتانی.
ئۆلیڤیا کۆلمەن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Olivia Colman | |
لەدایکبوون | (١٩٧٤-٠١-٣٠) ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤ (تەمەن ٥٠ ساڵ) نۆریچ، شانشینی یەکگرتوو |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Sarah Caroline Colman |
Married name | Sarah Caroline Sinclair |
باوک | Keith Colman |
دایک | Mary Leakey Colman |
زمانی زگماکی | ئینگلیزیی بریتانی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
زمانی نووسین | ئینگلیزیی بریتانی |
پیشە | ئەکتەر، کۆمیدیان، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، چاکەکار |
پەروەردە | Homerton College، Bristol Old Vic Theatre School، Gresham's School، Norwich High School for Girls |
دانیشتووی | South London |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٠ |
نەژاد | |
ڕەنگی چاو | قاوەیی |
شاکارەکان | The Favourite، تاج، فلیبەگ |
ئۆلیڤیا لە ساڵی ٢٠٠٦، وەک ئەکتەری پاڵپشت لە فیلمی Confetti دەرکەوت. ئەو لە ساڵی ٢٠١٨، لە فیلمی (The Favourite) بەشداریکرد، کە تێیدا ڕۆڵی ئان شاژنی بریتانیای مەزنی گێڕا، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا.[3][4][5] ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆبی وەک باشترین خانمەئەکتەر بۆ فیلمی کۆمێدی-میوزیکاڵ، ھەروەھا خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی وەک باشترین خانمەئەکتەر بەڕۆڵی سەرەکی پێدرا.
کۆلمان جگە لە فیلمی سینەمایی لە چەندین بەرنامە و زنجیرەی تەلەفیزیۆنیی و شانۆگەرییەک لە لەندەن بەشداربووە.
ئۆلیڤیا کۆلمەن لە ساڵی ٢٠١٩، لە زنجیرەی تۆڕی نێتفلێکس (The Crown)، ڕۆڵی شاژنە ئێلیزابێتی دووەمی گێڕا. خەڵاتی مێدالیای لەلایەن دەسەڵاتی شاھانەی بەریتانیا پێدراوە.[6][7]