ئیمام شافعی
دامەزرێنەری مەزھەبی سووننی شافیعی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەبو عەبدوڵڵا محەمەد کوڕی ئیدریس شافعییە، ساڵی ١٥٠ک/٧٦٦ز لە دایکبووە، یەکێکە لە دیارترین پێشەواکانی سوننە لە ڕێڕەوی مێژوودا، و خاوەنی فیقهی شافعییە لە زانستی فیقهی ئیسلامیدا، هەروەک بە دامەرێنەری زانستی ئوسوڵ دادەنرێت و یەکەم کەسە لەو بوارەدا کتێبی نووسیوە و ناویناوە (الرسالة)، نوێکەرەوەی ئیسلام بوو لە سەدەی دووەمی کۆچیی و هەروەک ئەحمەد کوری حەنبەل ئاماژەی پێکردووە لە مژدەدانێکی پێغەمبەری ئیسلامدا لە ووتەیەکیدا دەفەرموێت؛ لا تسبوا قريشاً فإن عالمها يملأ الأرض علماً واتە؛ قسە بە قوڕەیش مەڵێن زانایەکیان تیا هەلدەکەوێت زەوی پڕدەکات لە زانست. و ئەبوونەعیم ئیسفرایینی ئەڵێت؛ ئەم فەرموودەیە لەسەر هیچ کەس نایەتەدی تەنها شافعی نەبێت.
زانیاریی خێرا ئیمام شافعی, ناو: ...
ئیمام شافعی | |
---|---|
ناو: | ئیمام شافعی |
ناوی تەواو: | موحەممەدی کوڕی ئیدریسی شافعی |
ڕێکەوتی لەدایکبوون: | ١٥٠ی کۆچی، ٧٦٦ی زایینی |
شوێنی لەدایکبوون: | غەززە، فەلەستین |
ڕێکەوتی مردن: | ٢٠٤ی کۆچی، ٨٢٠ی زایینی |
شوێنی مردن: | قاھیرە، میسر |
بیروباوەڕ: | سوننە |
بواری کردوکۆش: | فەرموودە، زمانی عەرەبی |
شوێنەواگری: | مالیکی کوڕی ئەنەس |
کارتێکەری: | ئەحمەد کوڕی حەنبەل، بوەیتی، مەزنی |
دایخە
و ئەم زانایە کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی ٢٠٤ک/٨٢٠ز.