بزووتنەوەی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
بزووتنەوەی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا (بە کەتەلۆنی: independentisme català؛[kurdish-alpha 1] ئیسپانی: independentismo catalán) بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسییە (ڕەگەکانی لە کەتەلۆنیزمەوە سەریھەڵداوە) کە بەدوای سەربەخۆیی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا دەگەڕێت.
سەرەتای خوازیاری جیابوونەوە لە کەتەلۆنیا دەتوانرێت بگەڕێتەوە بۆ بزووتنەوە ناوچەیی و ناسیۆنالیستەکانی ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەھەم، کە لەژێر کاریگەری بیرۆکە ڕۆمانسییەکان بوو، و لەو کاتەدا لە ئەورووپادا بڵاوبوونەتەوە. یەکەم پارتی سەربەخۆیی کەتەلۆنی ڕێکخراو «دەوڵەتی کەتەلۆنیا» (Estat Català) بوو، کە لە ساڵی ١٩٢٢ لەلایەن فرانسیس ماکیا دامەزراوە. لە ساڵی ١٩٣١، ئیستات کاتالا و پارتەکانی دیکە، پارتی چەپی کەتەلۆنیایان پێکھێنا (Esquerra Republicana de Catalunya؛ کورت دەکرێتەوە بۆ ERC).[1][2] ماکیا لە ساڵی ١٩٣١ کۆماری کەتەلۆنی لەناو ئیسپانیادا ڕاگەیاند، دواتر دوای دانوستان لەگەڵ سەرکردەکانی کۆماری دووەمی ئیسپانیا، سەربەخۆیی لە جۆری ئۆتۆنۆمی، لەنێو دەوڵەتی ئیسپانیادا پەسەند کرد. لە کاتی شەڕی ناوخۆییی ئیسپانیادا، ژەنەڕاڵ فرانسیسکۆ فرانکۆ لە ساڵی ١٩٣٨دا سەربەخۆیی خۆسەریی کەتەلۆنیای ھەڵوەشاندەوە. دوا بەدوای مردنی فرانکۆ لە ساڵی ١٩٧٥، پارتە سیاسییەکانی کەتەلۆنیا بە زۆری سەرنجیان لەسەر ئۆتۆنۆمی بوو نەک سەربەخۆیی.[3][4]