بیابانەکانی ئوسترالیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
بیابانەکانی ئوسترالیا یەک ملیۆن و ٣٧١ ھەزار کم٢ (٥٢٩ ھەزار میلی دووجا) یان ١٨٪ی خاکی ئوسترالیای پێک ھێناوە، بەڵام نزیکەی ٣٥٪ی کیشوەری ئوسترالیا بارانێکی ئەوەندە کەم وەردەگرێت بە ناڕاستەوخۆ وەک بیابانێک ھەژمار دەکرێن.[1] بیابانەکانی ئوسترالیا بە شێوەیەکی سەرەکی لە ھەموو زەویە ڕۆژئاوایییەکان و زەویە نزمەکانی ناوخۆی ئەو وڵاتە پێک دێن. بیابانەکانی ڕۆژئاوای ئوسترالیا بەھۆی بەھەڵمبوون و وشک بوونی ئاوی ئەو دەریا ساردەی ئێستا لە ڕۆژئاوای ئوسترالیادایە دروست بووە، ھۆکاری سەرەکی دروست بوونی، کەمی باران بارین و بەھەڵمبوون و وشک بوونەوەی بەردەوامی زەویەکەیە.[2]
بیابانەکانی ئوسترالیا | |
---|---|
لقی | بیابان |
کیشوەر | ئۆسترالیا |
وڵات | ئوسترالیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | خاکەکانی باکووری ئوسترالیا |
پۆتانی شوێن | ٢٤°٣٤′١٢″S ١٣٧°٢٥′١٢″E |
ڕووبەر | ١٬٣٧١٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
بەپێی ستانداردە جیھانییەکان بیابانەکانی ئوسترالیا ڕێژەی بارانبارینی کەمە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ھیچ وێستگەیەکی کەش و ھەوا لەو ناوچەیە دا نییە کە کەمتر لە ١٠٠ ملم ڕێژەی بارانبارینی ساڵانە تۆمار نەکردبێت، بیابانەکانی ئوسترالیا، بەتایبەتی لە ناو جەرگەی بیابانەکەداھیچ بارانێکی ھاوینەی لێ نابارێت.[3]
بیابانەکان مەرج نییە بە تەواوی لە ڕووکاردا یەک بەرزی و نزمیان ھەبێت ھەرچەند وەک یەک تەخت خۆیان نیشان دەدەن، بەڵکو ناوچەی فراوانیان ھەیە کە بەرزی و نزمی ڕووبەڕیان زۆر جیاوازە بەڵام بە پلەی نزم.