بەنی ئیسرائیل
گەلێک لە نەوەی یەعقووب بن ئیسحاق بن ئیبراھیم / From Wikipedia, the free encyclopedia
گەلی بەنی ئیسرائیل یان نەوەکانی ئیسرائیل (بە عیبری:בני ישראל) بە مناڵ و نەوەکانی یەعقووب دەوترێت. ئەو گەلە بن و ڕیشەی گەلێکن کە دواتر ناویان نرا جوو. ئیسرائیل وشەیەکی عیبریە و تێکەڵەی "ئیسرا (اسرا)" و "ئیل (یل)"ە کە وشەی "اسرا" بە واتای بەندە و "یل" بە واتای خودایە و بە گشتی بە واتای بەندەی خوایە.[1] ھەڵبەت لە پەرتووکی جووەکاندا بە واتای سەرکەوتوو بەسەر خوا یان ملانە گرتوو لەگەڵ خودا ھاتووە. ئەو چیرۆکە لە چیرۆکی ملانە گرتنی یەعقووب لەگەڵ خودا یان فریشتەیەک لە لایەن خوا کە لە پەیمانی کۆن دا ھاتوە، وەرگیراوە، کە دوای ئەو ملانەیە ناوی یەعقووب دەگۆڕدرێت بۆ ئیسرائیل.،[2] لەبەر ئەو ھۆکارە بە نەوەکانی یەعقووب دەڵێن بەنی ئیسرائیلی. لە پەرتووکی پەیمانی کۆن دا وشەی ئیسرائیلی بە واتای دوازدە خێڵی بەنی ئیسرائیل و ھەروەھا بە واتای خەڵکی وڵاتی ئیسرائیلی کۆن بەکارھاتووە. نزیکەی ٥ سەدە پێش زایین، جێماوی دوازدە خێڵی بەنی ئیسرائیلی جوو ئەوانە بوون؛ خێڵەکانی:
- جوودا
- شیمۆن
- بێنیامین (ڕێژەیان کەمتر بوو)
- لۆڤی (ڕێژەیان کەمتر بوو)