ترشەباران
جۆرێکی دابارینە کە بە شێوەیەکی نائاسایی ترشە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ترشەباران (بە ئینگلیزی: Acid rain) جۆرێکە لە باران یان ھەر جۆرێکی تری نیشتن کە بە شێوەیەکی دەگمەن ترشە، واتا ئاستێکی بەرزی ھەیە لە ھایدرۆجین ئایۆن (ph نزمە).[1] ئەمە دەکرێت کاریگەری زیانبەخشی ھەبێت لەسەر ڕوەک، گیانەوەری ئاوی و ژێرخانی وڵات. ترشە باران بەھۆی دەرچوونی دوانە ئۆکسیدی گۆگرد و ئۆکسیدی نایترۆجین ڕودەدات، کە کارلێکدەکەن لەگەڵ گەردەکانی ئاو ترش بەرھەم دێنن. ھەندێک حکوومەت ھەوڵیانداوە لە ساڵی ١٩٧٠ کان بۆ کەمکردنەوەی دەردانی دوانە ئۆکسیدی گۆگرد و ئۆکسیدی نایترۆجین بۆ ناو بەرگە ھەوا و لەم ئیشەدا سەرکەوتوو بوون. ئۆکسیدی نایترۆجین بە شێوەی سروشتیش دروستدەبێت بەھۆی ھەورە بروسکە و دوانە ئۆکسیدی گۆگردیش بەھۆی تەقینەوەی بورکانەوە دروستدەبێت. دەرکەوتووە کە ترشە باران کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر دارستانەکان، ئاوی شیرین، خاک، کوشتنی مێروو، بوونەوەرە دەریایییەکان، دەبێتە ھۆی توێکڵ بوونی بۆیە، داخورانی پێکھاتە پۆڵایییەکان وەکو پرد، گۆڕانی تەلارە بەردینییەکان و پەیکەرەکان ھەروەھا بوونی کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ.[2]
SO3 (g) + H2O (l) → H2SO4 (aq)