جێسیکا تاندی
From Wikipedia, the free encyclopedia
جێسیکا تاندی (٧ی حوزەیرانی ١٩٠٩–١١ی ئەیلوولی ١٩٩٤)[1] خانمەئەکتەری ئینگلیز-ئەمریکی بوو، لە ماوەی ژیانی کارکردنیدا لە زیاتر لە ١٠٠ بەرھەمی شانۆیی دەرکەوتنی ھەبوو، ھەروەھا لە زیاتر لە ٦٠ بەرھەمی فیلم و تەلەفزیۆنیی ڕۆڵی گێڕاوە.[2] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، یەک جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، یەک جار خەڵاتی بافتا، جارێک خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، ھەروەھا چوار جاریش خەڵاتی تۆمی.
جێسیکا تاندی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٧ی حوزەیرانی ١٩٠٩ لەندەن، شانشینی یەکگرتوو |
مردن | ١١ی ئەیلوولی ١٩٩٤(١٩٩٤-٠٩-١١) (٨٥ ساڵ ژیاوە) Fairfield County, Connecticut، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Jessica Alice Tandy |
ھۆی مەرگ | ovarian cancer |
ھاوسەر | Hume Cronyn، Jack Hawkins |
منداڵ | Tandy Cronyn |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن |
پەروەردە | Dame Alice Owen's School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٢٦ |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەر لە شانۆ، Tony Award for Best Featured Actress in a Play |
جێسیکا لە دایکبووی لەندەنە، کاتێک تەمەی ١٨ ساڵان بوو، واتە لە ساڵی ١٩٢٧، بۆیەکەمینجار وەک ئەکتەر لەسەر ستەیجی شانۆی لەندەن دەرکەوت. لە دەیەی سییەکان، ئەو لە چەندین شانۆ بەشداریکرد. ھەر لەو ماوەیەدا، لە چەند فیلمێکی بەریتانیش دەرکەوت. دوابەدوای ھاوسەرگیریکردنی لەگەڵ ئەکتەری بەریتانی، جاک ھاوکینز ئەوا لە ساڵی ١٩٤٠ بەیەکەوە چوونە نیویۆرک سیتی، ئەمریکا. ھەر لەو ساڵەدا لەگەڵ جاک جیادەبنەوە، ئەوان بەیەکەوە کچێکیان ھەبوو بەناوی سوزان.[2] لە نیویۆرک، چاوی کەوت بە ئەکتەر ھیوم کرۆنین، کە دواتر لە ساڵی ١٩٤٢ ھاوسەرگیری لەگەڵدا کرد، لە چەند بەرھەمێکیش بەیەکەوە نواندنیان کردووە.[3]
لە ساڵی ١٩٨٩، لە فیلمی گەیاندنی خاتوو دەیزی ڕۆڵی گێڕا، بەھۆی ئەم فیلمەوە بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر، ھەروەھا بوو بە بەتەمەنترین خانمەئەکتەر ئەم خەڵاتەی پێبدرێت، ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و بافتای بەدەستھێنا.[4]
لە ساڵی ١٩٩٠، لەلایەن گۆڤاری پیپڵ تاندی بەیەکێک لە ٥٠ جوانترین ژنانی جیھان دەستنیشانکرا.[5]