خوێن
From Wikipedia, the free encyclopedia
خوێن (بە ئینگلیزی: Blood)[1] بەستەرە شانەیەکی شلە کە لە ناو لولەخوێنیەکانی لەشی مرۆڤدا بە ھۆی کاریگەری پۆمپی دڵەوە دەگەڕێت. ئەرکی سەرەکی ئەم تەوشە ئەوەیە کە ئۆکسجین کە سووتەمەنی ڕەسەنی خانەکانە، بە دەستیان بگەیێنێت و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە پاشەڕۆی ئەم مێتابۆلیسمەیە لە خانەکە دوور دەخاتەوە. خوێن لەبەشێکی شل پێکدێت کە پلازمایە (%٥٥ی قەبارەی خوێنە) بەشەکەی دیکەشی خانەکانی خرۆکەی سوور و خرۆکەی سپی و پەرەکانی خوێنە (%٤٥) لەشی مرۆڤێکی پێگەیشتوو نزیکەی ٤–٥ لیتر خوێنی تێدایە هەر لیترێکیش دوو بتڵ خوێنە .
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |