خەتەنەکردنی یەسووع
From Wikipedia, the free encyclopedia
خەتەنەکردنی یەسووع (بەئینگلیزی: The Circumcision of Jesus)، یەکێکە لە ڕووداوەکانی ژیانی یەسووعی ناسڕی بەپێی ئینجیلی لۆقا کە لەئایەتی ٢:٢١ دا ھەیە و دەڵێت یەسووع پاش ھەشت ڕۆژ لەدوای لەدایکبوونی خەتەنە کراوە (بەپێی کەلتوور و تەقلیدی مەسیحییەکان ڕۆژی یەکەمی کانوونی دووەم دەکات). ئەمە یەکێکە لەیاساکانی نێو ھالاخای یەھوودییەت کە خەچت لەسەر خەتەنەکردنی ڕەگەزی نێر دەکات پاش ھەشت ڕۆژ لەلەدایکبوونی لەکاتی مەراسیمی پەیمانی خەتەنەکردن یان ناسراو بە بریت میلا، کە لەھەمان کاتدا ناوێکیش بۆ منداڵەکە ھەڵدەبژێرن. خەتەنەکردنی یەسووع بووە یەکێک لە دیاریترین بابەتەکانی ھوونەری مەسیحی لەدوای سەدەی دەیەمی زایینییەوە، کەیەکێکە لەو چەندین بابەتەی ژیانی یەسووع کە لەلایەن ھوونەرمەندانەوە وێنەکراوە.
ئەم ڕووداوە یاد دەکرێتەوە لە جەژنی خەتەنەکردندا لە کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی ڕۆژھەڵاتی لە ١ی کانوونی دووەمدا، لەھەمان ڕۆژیشدا لەلایەن زۆرینەی ئەنجلیکانییەکانەوە یاد دەکرێتەوە. لەلای کڵێسای کاسۆلیکەوە لە جەژنی ناوی پیرۆزی یەسووعدا یاد دەکرێتەوە.[1]