دەروازە:لەشی مرۆڤ
From Wikipedia, the free encyclopedia
لەشی مرۆڤ بە سەرجەم ئەو کۆندامانە دەڵێن کە بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی لەش لە دەوری یەک کۆبوونەتەوە. لەش ئەوەی کە بەرچاو دەکەوێت لە سەر، تەنە، دوو دەست و دوو لاق پێک ھاتووە. بەرەبەرە کە مرۆڤ پێدەگات ژمارەی خانەکانی (سللوول) زۆرتر دەبێت و لە بەرزترین شوێنیدا ئەم ئامارە بە ١٠٠ تریلیۆن دەگات، ڕۆژانە بە ھـەزاران خانە لەناو دەچن خانەی نوێ دروست دەبن.
مێشکی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human Brain) یەکێکە لە ئاڵۆزترین ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ. ئەو شوێنەیە کە تێیدا بیرکردنەوە، یادەوەری، ھەست و ئەزمونکردن پرۆسە دەکرێت. ئەم ئەندامەی لەشمان کە نزیکەی ١٫٤ کیلۆگرام دەبێت، نزیکەی دوو سەد میلیار (٢٠٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠) دەمارەخانەی تێدایە. ئاڵۆزی پەیوەندی نێوان ئەم دەمارەخانانە مێشکی مرۆڤ دەئاوسێنێت. ھەر یەک لە دەمارەخانەکان پەیوەندی بە ھەزاران یان دەیان ھەزار دەمارەخانەی دیکەوە دەکەن لەڕێگەی پێکھاتەی زۆر بچووکەوە کە پێیان دەوترێت گەیێنکە دەمار (Synapses) کە ژمارەیان دەگاتە (١٢٥) تریلیۆن. ھەموو چرکەیەک لە ژیانماندا، مێشکمان ملیۆنان پەیوەندی نوێ دروست دەکات. شێواز و بەھێزی ئەم پەیوەندیانە بەبەردەوامی لە گۆڕاندایە و دەماخی ھیچ دوو مرۆڤێک لە یەکتر ناچێت. ئەوەی کە گرنگە بیزانین ئەوەیە کە زۆربەی زۆری چالاکیەکانی مێشکمان لە ناھۆشدا ڕوودەدەن، بەڵام بیرکردنەوەی ھۆشدار و ھەستکردن و وەرگرتن (کە شوناسی مرۆڤ بونمانن)، لەرێگەی چالاکی دەماخەوە رون ناکرێتەوە، واتە ناتوانین لێی تێبگەین بە تێگەیشتن لە چالاکیەکانی مێشک.
گەدە (بە ئینگلیزی: Stomach) ئەندامێکی ماسوولکەییە لە توورەکە دەچێت بە بەشی خوارەوەی سورێنچکەوە بەندە. گەدە ھەرسی میکانیکی ئەنجام دەدات ئەمەش بە گوشینی خۆراک بە یارمەتی گرژبوونی ماسوولکەکانی. وە لە کاتی ئەم گوشینە، ڕژێنە زۆر بچووکەکانی دیواری گەدە ئەنزیمەکان و ترشێک بەرھەم دێنن، ھەردوو دەردراوەکان بە یەکەوە کاردەکەن لە ھەڵوەشاندنی خۆراک بۆ پارچەی زۆر بچووک، وە ترشەکەش زۆربەی ئەو بەکتریایانە دەکوژێت کە لەوانەیە لەگەڵ خۆراک قوت درابن. دوای چەند سەعاتێک دوای ھەرسی میکانیکی و کیمیایی کە بەسەر خۆراک دادێت، خۆراکە ماددەکە دەگۆڕێت بۆ تێکەڵەیەکی خەست پێی دەڵێن کیمۆس. ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە لەشی مرۆڤەوە ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟ سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.
ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |