زابینە بێرگمان پۆل
From Wikipedia, the free encyclopedia
زابینە بێرگمان پۆل (Sabine Bergmann-Pohl؛ ٢٠ی نیسانی ١٩٤٦)[1] کەسایەتی ژنە سیاسەتوان و پزیشکی ئەڵمانییە. لەوەتەی ساڵی ١٩٨١ ئەندامی حیزبی یەکیەتی دێمۆکراتی مەسیحی ئەڵمانیا (CDU)، ئەو سەرۆکی وڵات و سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات بوو لە ماوەی ٥ی نیسانی ١٩٩٠ تاکوو ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠، واتە لەماوەی بڕیاردان بۆ یەکگرتنی هەردوو ئەڵمانیاکە.[2]
زانیاریی خێرا زابینە بێرگمان, بە ئەڵمانی: Sabine Bergmann-Pohl ...
زابینە بێرگمان | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Sabine Bergmann-Pohl | |
لەدایکبوون | (١٩٤٦-٠٤-٢٠) ٢٠ی نیسانی ١٩٤٦ (تەمەن ٧٧ ساڵ) Eisenach، ئەڵمانیا |
زمانی زگماکی | ئەڵمانی |
پیشە | سیاسەتوان، پزیشک، وەزیر |
پەروەردە | زانکۆی هومبۆڵت لە بەرلین |
پلەی ئەکادیمی | Doctor of Medicine |
شوێنی کار | بۆن |
پەیوەستبوون | CDU/CSU Bundestag fraction |
ئەندامی حیزبی | یەکیەتی دێمۆکراتی مەسیحی ئەڵمانیا |
ئایین | Lutheranism |
بەشداربووە لە | 1999 German presidential election |
خەڵاتەکان | Stadtältester von Berlin |
دایخە
لە ساڵی ١٩٦٦ دەستی بەخوێندنی بەشی پزیشکی کرد لە زانکۆی هەمبۆلدت، دواتر لە ساڵی ١٩٧٢ خوێندنەکەی تەواوکرد. لە ساڵی ١٩٧٩، وەک پسپۆڕی سییەکان دەستبەکاربوو، دواتر لە ساڵی ١٩٨٠ بڕواننامەی دکتۆری لە پزیشکی پێدرا. لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ئێستا سەرۆکی ڕێکخراوی خاچی سوورە لە بەرلین.[3]