سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
لقێکی هێزە چەکدارەکانی ئێران / From Wikipedia, the free encyclopedia
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی (بە فارسی: سپاه پاسداران انقلاب اسلامی) بە کورتی ئەوترێ سپای پاسداران یان سپا، ڕێکخراوێکی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە ڕاستەوخۆ لە ژێر فەرمانی سەرۆکی شۆڕش دایە. ئەو ئۆرگانە بە فەرمانی خومەینی بۆ شۆرای شوڕشی ئیسلامی، لە دووی گولانی ١٣٥٨ی ھەتاوی بەرامبەر بە ٢٢ ی ئاپریل ی ١٩٧٩ دا دامەزرا و شۆرای شۆڕشی ئیسلامی بە دامەزراندنی شۆرای فەرماندەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ھەنگاوێکی بنەمایی بۆ ڕێکخستنی ئەو ڕێکخراوەیە دانا.[6] سپای پاسداران بە ھۆی بەشداری لە سەرکوتی ناڕازیان و دەست تێدا ھەبوون لە کارە تیرۆریستییەکانی دەرەوەی وڵات، لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کەوتووەتە پێڕستی تیرۆرەوە.
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی سپاه پاسداران انقلاب اسلامی | |
---|---|
دامەزراندن | ٢٨ی شوباتی ١٩٧٩ (1979-02-28) (سازبوون)[1] ٢٢ی نیسانی ١٩٧٩ (دامەزران) |
لقەکانی خزمەت | |
بارەگا | تاران، ئێران |
سەرکردایەتی | |
فەرماندەی باڵا | حوسێن سەلامی |
فەرماندەکانی لەقەکانی تر |
|
هێز | |
زۆرەملێی | ≈٥٠٫٠٠٠ (٢٠١٩)، زیاتر لە ھێزە چالاکەکانی بەسیج وەردەگیرێن[2] |
ئەندامی چالاک | ≈١٩٠٫٠٠٠ (٢٠٢٠)[3] ≈٤٠٫٠٠٠ ھێزە نیمچەسەربازییەکان (٢٠٢٠)[3] |
خەرجی | |
بووودجە | ٦.٩٦$ بلیۆن (٢٠٢٠)[4] |
وتاری هاوپەیوەند | |
مێژوو | شەڕی ئێران و عێراق سەربزێویی ١٩٧٩ی کوردان شەڕی ناوخۆییی لوبنان[5] شۆڕشی ٢٠٠١ی ھەرات یاخیبوونی بەلۆچستان شەڕی ٢٠٠٦ی لوبنان تێکھەڵچوونی ئێران و پژاک شەڕی ناوخۆییی سووریا شەڕی ناوخۆییی عێراق شەڕی دژی داعش |
یاسای بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سپا ئەڵێ: سپای پاسداران کە ھەر لە ڕۆژە سەرەتایییەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە پێکھاتووە، بۆ درێژە دان بە ڕۆڵی خۆی بۆ پاراستنی شۆڕشی ئیسلامی و دەسکەوتەکانی ھەر دەمێنێتەوە. سنووری ئەرکەکان و چوارچێوەی بەرپرسیارێتی ئەم سپایە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەرک و چوارچێوەی بەرپرسیارێتی ھێزە چەکدارەکانی دیکەدا وێڕای پێداگری لە سەر ھاوکاری و ھاوئاھەنگی برایانە لە نێوانیاندا، لە لایەن یاساوە دیاری دەکرێ.ئەم گروپە منداڵکوژێکی لێهاتوون