سێمێل
قەزای سێمێل / From Wikipedia, the free encyclopedia
سێمێل شارۆچکەیەکە کە ناوەندی قەزای سێمێل لە پارێزگای دھۆکە. دانیشتووانی سێمێل، کوردی موسڵمان و ئێزدی و ئاشووری[1][2] و ئەرمەنین. پێکهاتووە لە دوو ناحیە فایدە و باتێل.[3] سێمێل ١٤ کیلۆمەتر لە ڕۆژاوای شاری دهۆک دوورە. شارۆچکەکە نزیکە لە سنووری تورکیا.
زانیاریی خێرا سێمێل سيمل, وڵات ...
سێمێل
سيمل | |
---|---|
شارۆچکە | |
وڵات | عێراق |
ھەرێم | کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
ژمارەی دانیشتووان | ٥٠٬٠٠٠ |
دایخە
زۆرینەی ئەرمەنی و ئاشوورییەکانهی سێمێل لەدوای کۆمەڵکوژیی ئەرمەنی و ئاشوورییەکان لە ١٩١٥ هاتنە شارۆچکەکە.[4] لە ٧ی ئابی ١٩٣٣، لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە ئاشوورییەکانی سێمێل ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەک بوونەوە و ٣٠٠٠ ئاشووری لەوکاتەدا بوونە قوربانی.[5]