سەبری بۆتانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەبری ئەحمەد تەمەر ناسراو بە سەبری بۆتانی لە گوندی لۆدێ لە شاری وانی باکووری کوردستان لە دایکبووە. لە مزگەوت و خوێندنگە خوێندوویەتی بەڵام وازی لە خوێندن ھێنا و چووە ناو خەباتی کوردایەتی و خزمەتی گەل. لە ساڵی ١٩٤٦ گیرا لە زیندانی موسڵ زیندانی کرا. ھەر لەوێ دەستی بە نووسینی ھەڵبەست کرد. لە شاڵی ١٩٦١ چووە ناو ڕیزی شۆڕشی ئەیلوول. بەرھەمەکانی لە چوارچێوەی پەخشان و ھۆنراوەدان و دەربارەی خۆشەویستی وڵات و کوردایەتی و مرۆڤایەتی و برایەتی و یەکسانین. ئەوەی کە بەرھەمەکانی بە شێوەیەکی ئاسان نووسیوە وای کردوە کۆمەڵگا بە ئاسانی لێی تیێبگەن. بە درێژایی ژیانی خەباتی کردووە لە پێناو کوردایەتی، بە دەیان چیرۆک و پەخشان و بابەتی فۆلکلۆری لە گۆڤار و رۆژنامەی کوردیدا بڵاوکردووەتەوە.[1][2][3]
زانیاریی خێرا سەبری بۆتانی, لەدایکبوون ...
سەبری بۆتانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ۱۹۲٥ شاری وان - باکووری کوردستانی یەکگرتوو (کوردستانی باکوور) |
مەرگ | ۲٥ی تشرینی یەکەمی ۱۹۹٨ (۷۰-۷۱ ساڵ ژیاوە) ئۆسلۆ - نەرویج |
نەتەوە | کورد |
پیشە | ئەدیب، نووسەر، شاعیر |
چالاکبوون | ١٩٦١ تا ١٩٧٥ (شۆڕشی ئەیلوول) |
ئایین | ئیسلام |
دایخە