شاری ئازادی کڕاکۆف
From Wikipedia, the free encyclopedia
شاری ئازادی کڕاکۆف کۆمارێکی شار بوو کە لەلایەن کۆنگرەی ڤیەننا لە ساڵی ١٨١٥ دروست کرا، کە شاری کڕاکۆفی پۆڵەندی و ناوچەکانی دەوروبەری لەخۆگرتبوو.
بە ھاوبەشی لەلایەن سێ دراوسێی وڵاتەکەیەوە (ڕووسیا، پرۆسیا و نەمسا) کۆنترۆڵکرابوو، و ناوەندێکی ئاژاوەگێڕان بوو بۆ پۆڵەندایەکی سەربەخۆ. لە ساڵی ١٨٤٦ لە دوای ڕاپەڕینی سەرکەوتوو نەبووی کراکۆڤ، شاری ئازادی کراکۆڤ لەلایەن ئیمپراتۆرییەتی نەمسا لکێندرا.[1] پاشماوەی دوکایەتی وارشۆ بوو کە لە دوای کۆنگرە لە ساڵی ١٨١٥ لە نێوان سێ دەوڵەتەکەدا دابەشکرا.
شاری ئازادی کراکۆڤ شار-دەوڵەتێک بوو کە زۆرینەی بە زمانی پۆڵەندی قسە دەکرد؛ لە دانیشتووانەکەی ٨٥٪ کاسۆلیک بوون، ١٤٪ جوولەک بوون، لەکاتێکدا ئایینەکانی دیکە کەمتر لە ١٪ پێکھاتبوون. شاری کراکۆڤ خۆی ژمارەی جوولەکەکانی ھەبوو کە نزیکەی ٤٠٪ بوو، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە نزیکەی تەنیا کاسۆلیکی پۆڵەندی زمان بوون.[2][3]