شاری کۆنان
From Wikipedia, the free encyclopedia
شاری کۆنان (بە ژاپۆنی: コナン町[1]) بریتییە لە شارێکی بچووک لە تشرینی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٥ دروست بووە، دەکەوێتە ناو شارۆچکەی ھۆکای[kurdish-alpha 1] لە پارێزگای تۆتۆری.[2] ئەمەش چونکە لە ژاپۆن کەسایەتییەکانی وێنەی جووڵاو بە ڕاستی سەیر دەکرێت و زەوییەکی بچووک لە شارۆچکەی ھۆکای لە پارێزگای تۆتۆری کە گۆشۆ ئۆیامای نووسەری زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنانی تێدا لەدایک بووە گۆڕیوە بۆ مۆزەخانەیەک و شوێنێکی گەشتیاری کە کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدایە. وە ئەم شارە بچووکە لە ناو شارێک دروست کراوە کە بریتییە لە بەشێک لە شاری تۆتۆری تێیدا پردی کۆنانی لێیە کە لە سەریدا ھەندێک لە پەیکەرەکانی کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدا دانراوە.[3][4][5][6][7][8][9]
وە شارەکە چەند شتێکی تێدایە:
- بازاڕی کۆنان: بۆ گەشتیارەکان کڕینی ھەموو شتە پەیوەندی دارەکان بە کەسایەتییەکانی کۆنانەوە لە پۆستەر و بلووس و گڵاس و دیاری تر دابین دەکات.
- مۆزەخانەی کۆنان: بۆ خوێندنەوەی چیرۆکەکانی کۆنان یان سەیرکردنی بە تایبەت بۆ ئەوانەی زمانی ژاپۆنی نازانن.[10]
- پەیکەری کۆنان: بڕێکی زۆر پەیکەری بڕۆنزی لەسەر شێوەی کۆنان لەسەر شەقامەکان ھەیە، ھەروەھا تابلۆ ڕێ نیشاندەریی و ڕاگەیاندنییەکان وێنەی زۆربەی کەسایەتییە سەرەکییەکانی زنجیرەکەی ھەڵگرتووە.