شێرلۆک ھۆڵمز
لێکۆڵەری ناسراوی خەیاڵی، کە لەلایەن ئارتەر کۆنان دۆیڵەوە دروستکراوە / From Wikipedia, the free encyclopedia
شێرلۆک ھۆلمز (بە ئینگلیزی: Sherlock Holmes) (/ˈʃɜːrlɒk
شێرلۆک ھۆڵمز | |
---|---|
کەسایەتیی Sherlock Holmes | |
یەکەم دەرکەوتن | A Study in Scarlet |
دروستکراوە لەلایەن | سێر ئارثەر کۆنان دۆیڵ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
ڕەگەز | نێر |
پیشە | لێکۆڵەری تایبەت |
خێزان | مایکرۆفت ھۆڵمز (برا) |
نەتەوە | بەڕیتانی |
ھەرچۆنێک بێت یەکەم لێکۆڵەری خەیاڵی نییە، شێرلۆک ھۆڵمز بەناوبنگترینە.[1] لە ١٩٩٠ کانەوە زیاتر لە ٢٥٬٠٠٠ دروستکراوەی سەر ستەیج، فیلم، بەرھەمی تەلەڤیزیۆنی و بڵاوکراوە ھەیە کە ھۆڵمزی تێدا بێت،[2] و کتێبی گینس بەو کارەکتەرە مرۆڤە لە ئەدەبدا دای ناوە کە زۆرترین جار ڕۆڵی بەرجەستەکراوە لە مێژووی فیلم و تەلەڤیزیۆندا.[3] ناوبانگی ھۆڵمز ئێجگار زۆرە کە زۆرینەی کەس بڕوایان وایە کە کارەکتەرێکی خەیاڵی نەبێت و کەسێکی ڕاستی بووبێت؛[4][5] زۆر کۆمەڵەی ئەدەبی و ھەواداران لەسەر ئەم پێشبینییە دروستبوون. کارەکتەر و چیرۆکەکانی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر نووسینی ئاڵۆز و کلتوری بەناوبانگ ھەبووە، لەگەڵ چیرۆکە ڕەسەنەکانی و لەگەڵ ھەزاران کە لەلایەن نووسەری دیکە بێجگە لە کۆنان دۆیڵ کە دروستکراونەتەوە لەسەر ستەیج و شانۆی ڕادیۆی، تەلەڤیزیۆن، فیلم، یاری ڤیدیۆی، و میدیای دیکە بۆ زۆر لە ھەزار ساڵ.