عیسا
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ڕوانگەی ئیسلامدا بۆ یەسووع، یەسووع بە عیسا (بەئینگلیزی: Isa، بەعەرەبی: عیسی)، ناودەبرێت کە بریتییە لەو کەسایەیەتییەی کە لە قورئاندا ناوی ھاتووە و بەپێی ئەو کتێبە یەکێکە لە پێغەمبەرانی خودا. ھاوکات بەپێی قورئان، عیسا ھەمان یەسووعە کە دامەزرێنەری ئایینی مەسیحییەتە و ناوەندەکەسایەتی ئەو ئایینەیە، بەڵام بە کۆمەڵێک سیفەتی دیکەوە، وەک ئەوەی کە لە ئایینی ئیسلامدا عیسا لەمرۆڤێک زۆرتر نییە کە پێغەمبەری خودا بووە و خودا بۆ ئیسرائیلییەکانی ناردووە، ھاوکات عیسا بەپێی ئیسلام لە خاچ نەدراوە و ھێشتا نەمردووە و لای خودایە، لەکاتێکدا کە بەپێی ئینجیلەکان و بەپێی ئایینی مەسیحییەت، یەسووع (کەبەپێی بڕوای موسوڵمانەکان ناوی عیسا)یە، بە بروای مەسیحییەت خودا بووە و کوڕی خودا بووە و لەخاچ دەدرێت و دەمرێت و زیندوو دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ ئاسمان،[1] بۆیە ئەم وتارە دەربارەی ڕووانگەی ئیسلامە بۆ یەسووع.