عەبدوڵڵا ئۆجەلان
دامەزرێنەری پەکەکە / From Wikipedia, the free encyclopedia
عەبدوڵڵا ئۆجەلان ناسراو بە ئاپۆ[2][3] (لەدایکبووی ٤ی نیسانی ١٩٤٩ لە دێی ئامەرای قەزای خەلفەتی سەر بە پارێزگای ڕحا)، کەسایەتی ڕامیاری و زیندانیی ڕامیاری کوردی خەڵکی باکووری کوردستان[4][5] و ھەروەھا دامەزرێنەر و ڕێبەری پێشووی پارتی کرێکارانی کوردستانە.[6][7][8][9]
زانیاریی خێرا عەبدوڵڵا ئۆجەلان, لەدایکبوون ...
عەبدوڵڵا ئۆجەلان | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٤٨-٠٤-٠٤) ٤ی نیسانی ١٩٤٨ (تەمەن ٧٦ ساڵ) |
نیشتەجێی | زیندانیی دوورگەی ئیمرالی تورکیا |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | ئاپۆ |
پیشە | سەرکردە نووسەر |
چالاکبوون | ١٩٩٩–١٩٧٨ |
کار | سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان |
پاش | موراد قەرەیلان |
حیزبی سیاسی | پارتی کرێکارانی کوردستان کۆما جڤاکێن کوردستان |
ئایین | ئیسلام (سونە) |
ھاوسەر | کەسیرە یڵدرم (١٩٧٨–١٩٨٨) |
باوان(ەکان) | عومەر (باوک) ئیڤەیش (دایک)[1] |
دایخە
ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٧٩ ھەتا ١٩٩٨ لە سووریا نیشتەجێ بوو.[10] ئەو لە دامەزراندنی پەکەکە لە ساڵی ١٩٧٨ بەشدارییەکی زۆر گرنگی ھەبوو و ئەو پارتەی لە ناکۆکیی نێوان تورکیا و کورد بەشدار کرد. لە زۆرتری سەردەمی ڕێبەری خۆی لە سووریا نیشتەجێ بوو کە ھەتا کۆتاییەکانی دەیەی ١٩٩٠ پەناگەی پەکەکە لەوێ بوو.