عەلەوی
ئایین لە تورکیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
عەلەوی یان ئالەڤی (بە کوردی و تورکی: Alevi) ڕێبازێکی سۆفیگەریە، کە تێکەڵی بیروباوەڕی جۆراوجۆرە. لە زاراوەی سۆفیگەری ئیسلامیدا بە (غولات: توندڕەوی ئایین) ناودەبرێن، بەڵام لەڕاستیدا پەیوەندیەکی کەمیان بە ئیسلامەوە ھەیە. ئاینەکەیان زیاتر مرۆییە، رەفتارە لیبراڵە کۆمەڵایەتیەکانیان زۆر لە ئیسلامی سەرەتاییەوە دوورە. بۆ نموونە ژن و پیاو لای ئەوان یەک پلەی ھەیە. زۆر گرنگی بە ڕۆژووی ڕەمەزان نادەن. خواردنەوەی مەی قەدەغە ناکەن. بۆنە ئایینەکانیان کە ھەمیشە سەماو ئاھەنگی لەگەڵدایە، لە مزگەوت ناکرێن، لە شوێنی کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن کە بە جەم خانە ناویان لێ دەبرێت واتای کۆبوونەوە و لە لایەن سەرکردە ئایینەکانیانەوە بەڕێوە دەبرێن کە بە دەدە یان پیر یان سەیید دەناسرێن.