فریدریش ھایێک
From Wikipedia, the free encyclopedia
فرێدریش ئوگێست ھایک (٨ی ئایاری ١٨٩٩ تاکوو ٢٣ی ئازاری ١٩٩٢) کەسایەتی ئابووریزانی نەمساوی و بەریتانییە و ئەو ناسراوە بە یەکێ لە دامەزرێنەرانی[1] نیۆلیبراڵیزم و سەرمایەداری لەسەر بنەمای بازاڕی ئازاد وە ڕەخنەشی لە سۆسیالیزم گرتووە، لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم ھایک یەکێک بووە لە ئابووریزانەکانی جیھان وە ئەو لە ساڵی ١٩٧٤ براوەی خەڵاتی نۆبێل بووە لە بوارەکەی خۆی واتا لە بواری ئابووری. فرێدریش چەندین پەرتووکی ئابووری نووسیوە وەک پەرتووکی ڕێگای کۆیلایەتی، یان بیرۆدۆزی ڕەخنە و بازرگانی لە ساڵی ١٩٣٣ کە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە کە وەرگێڕدراوە بۆ زمانەکانی ژاپۆنی و ئیسپانی وە پەرتووکی نرخەکان و بەرھەمەکان کە بۆ چەندین زمانی دیکە وەرگێڕدراوە[ژێدەر پێویستە].