فرێدریک دۆگلاس
From Wikipedia, the free encyclopedia
فرێدریک دۆگلاس (١٤ شوباتی ١٨١٨ لە مێرلەند – ٢٠ شوباتی ١٨٩٥ لە واشنتۆن) کۆیلەیەک بوو کە دواتر بووە نووسەر و یەکێک لە بانگەشەکاران و چالاکەوانانی ئازادبوون لە کۆیلایەتی و بەرگریکەر لە مافی ڕەش پێستەکان.
فرێدریک دۆگلاس | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Frederick Douglass | |
لەدایکبوون | ١٤ی شوباتی ١٨١٨ Talbot County، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ٢٠ی شوباتی ١٨٩٥(١٨٩٥-٠٢-٢٠) (٧٧ ساڵ ژیاوە) واشینگتن دی سی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Frederick Augustus Washington Bailey |
ھۆی مەرگ | جەڵدەی دڵ |
شوێنی ناشتن | Mount Hope Cemetery |
ھاوسەر | Anna Murray-Douglass، Helen Pitts Douglass |
منداڵ | Rosetta Douglass، Lewis Henry Douglass، Frederick Douglass Jr.، Charles Remond Douglass |
خزمەکان | Aunt Hester، Fredericka Douglass Sprague Perry، Joseph Douglass |
کەسێکی دیار | Sydna Edmonia Robella Francis، Abner Francis Hunt |
زمانی زگماکی | ئینگلیزی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
بواری کار | abolitionism |
پۆستەکان | Washington, D.C. Recorder of Deeds، باڵیۆز، United States Marshals Service |
دانیشتووی | بالتیمۆر |
ئەندامی حیزبی | پارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان) |
نەژاد | ئەفریقییە ئەمریکییەکان |
Social classification | enslaved person |
ئایین | United Methodist Church |
شاکارەکان | Narrative of the Life of Frederick Douglass, an American Slave |
ئەرشیڤەکان لە | Beinecke Rare Book & Manuscript Library، Anacostia Community Museum، Library of Congress Manuscript Division، Howard University |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | مافی دەنگدان، abolitionism |
ئەندامی | Alpha Phi Alpha |
خەڵاتەکان | National Association of Black Journalists Hall of Fame |
بەستەری وەسفکراو | https://www.nls.uk/exhibitions/treasures/frederick-douglass، http://frederickdouglassinbritain.com/ |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |
لە تەمەنی ھەشت ساڵی دا دۆگلاس نێردرا بۆ بەلتیمۆر بەمەبەستی دەستبەکاربوون لای یەکێک لە ناسیاوەکانی گەورەکەی. پاشان لە شوێنی دروست کردنی کەشتی دا ئیشی دەکرد. لە ساڵی ١٨٣٨ دا ڕای کرد بۆ شاری نیوبێدفۆرد لە ویلایەتی ماسەتوتس. دواتر گەڕایەوە بۆ سەر کارە کۆنەکەی لە دروست کردنی کەشتی بەڵام ھاوپیشەکانی ڕەتیان کردەوە کاری لەگەڵ دا بکەن بەھۆی ئەوەی ڕەش پێس بوو.[1][2]
لە ساڵی ١٨٤٥ دا دۆگلاس کتێبێکی بڵاوکردەوە دەربارەی چیرۆکی ژیانی بە ناونیشانی ژیانی فرێدریک دۆگلاس. ھەر لە ھەمان ساڵ دا دۆگلاس گەشتی کرد بۆ ئینگلتەرا بەڵام جارێکی دی گەڕایەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٨٤٧ دا و ھەستا بە دامەزراندنی رۆژنامەیەکی ھەفتانە بە ناوی ئەستێرەی باکوور کە دواتر ناوەکە گۆردرا بۆ پەڕەی فریدریک دۆگلاس.
لە ساڵی ١٨٨١ دا سەرۆکی ئەو کاتەی ویلایەتە یەکگرتووەکان (جەیمس گارفیڵد) دۆگلاسی کردە مارشەڵ (بەڕێوبەری پۆلیس) لە ویلایەتی کۆلۆمبیا و دواتر بووە وەزیری ڕێپێدراو لە ھایتی.[3]