لێدوانی بەکارھێنەر:Namo20
From Wikipedia, the free encyclopedia
-- ◂ ئێپین وتووێژ♬ ١١:١٩، ٣ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)
بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! ھیوادارین چێژ لەم زانستنامە ئازادە وەربگریت و لەگەڵمان بمێنیتەوە. بۆ یەکەم کارت، دەتوانیت سەرەتا ناساندن بخوێنیتەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەبوو، دەتوانیت بپرسیت لە پەڕەی وتووێژەکەم – من خۆشحاڵ دەبم بە یارمەتیدانت. یانیش، دەتوانیت پرسیارەکانت لە پرسگا بکەیت بۆ وەرگرتنی وەڵام. ھەمیشە بیرت بێت لە کۆتایی لێدوانەکانت چوار ھێمای ~~~~ دابنێیت بۆ واژووکردنی لێدوانەکانت، تاکوو کارئاسانی بۆ بەکارھێنەرانی تر بکەیت و بتوانن زیاتر یارمەتیت بدەن و بە ناوی دروستەوە بانگت بکەن.
لەم نزیکانەدا بەشدارییەکی پەیوەندیدار بە مۆسیقات ئەنجام داوە! ئەگەر تۆ مۆسیقاژەنیت، یان ئارەزوو بە مۆسیقا دەکەیت و شتی لەبارەوە دەزانیت، دەتوانیت ببیت بە ئەندامێکی ویکیپرۆژەی مۆسیقا! ویکیپرۆژەی مۆسیقا پرۆژەیەکی ویکیپیدیایە کە بۆ کۆکردنەوەی ئەو بەکارھێنەرانەی لەسەر بوارە مۆسیقییەکان کاردەکەن لە ویکیپیدیا دامەزراوە. لەم پرۆژەیەدا، بەکارھێنەران دەتوانن چاودێری پێشکەوتنی وتارە مۆسیقییەکان بکەن و وتووێژ دەربارەی چاکسازیکردن لە وتارە مۆسیقییەکان بکەن. تاوەکوو ئێستا، ١٬٢٧١ وتاری پەیوەندیدار بە مۆسیقا لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ھەن. ئامانجەکانی ئەم پرۆژەیە پێکھاتوون لە: ڕێکخستن و پۆلێنکردنی وتارە مۆسیقییەکان، پەرەپێدان بە وتارە مۆسیقییەکان لە ڕێگەی درێژکردنەوە و دانانی پەڕگەی پەیوەندیدار و زیادکردنی سەرچاوە و ھتد...، بەرزکردنەوەی ئاستی وتارە مۆسیقییەکان و پەیوەندیدارەکان پێوەی تا ببن بە وتاری ھەڵبژێردراو و وتاری باش، لەگەڵ یارمەتیدانی بەکارھێنەران لە دۆزینەوە و پەرەپێدان بەو جۆرە وتارانە.
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥١٬٩١٥ وتار و ١٣١ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
◂ ئێپین