مارک سایکس
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆلۆنێل سێر مارک سایکس، بارۆنی شەشەمی سێلدێمێر (١٦ی ئازاری ١٨٧٩ – ١٦ی شوباتی ١٩١٩)،[1] ڕاوێژکاری سیاسیی و دیپلۆماتکار و ڕاوێژکاری سەربازی و گەشتیارێکی بەریتانی بووە. لە ماوەی جەنگی جیھانیی یەکەمدا پسپۆڕی کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوین و ناوچە سروشتییەکانی سووریا بوو. لە ساڵی ١٩١٦ بە ناوی بەریتانیا ڕێکەوتننامەی سایکس پیکۆی لەگەڵ پیکۆ بەناوی فەڕەنسا، بۆ دابەشکردنی ناوچەکانی دەسەڵات لە خاکەکانی کەوانەی بەپیتدا واژوو کرد کە زۆربەیان لەو سەردەمەدا سەر بە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو. ڕووسیای قەیسەری لەو کاتەدا بەشداری لە پەسەندکردنی ڕێککەوتنەکەدا کردووە، دەیویست پێش ئەوەی بکەوێتە دەستی شۆڕشی بەلشەفیکەوە، ناوچەکانی دەسەڵات جیابکاتەوە.
زانیاریی خێرا مارک سایکس, بە ئینگلیزی: Mark Sykes ...
مارک سایکس | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Mark Sykes | |
لەدایکبوون | ١٦ی ئازاری ١٨٧٩ لەندەن، شانشینی یەکگرتوو |
مردن | ١٦ی شوباتی ١٩١٩(١٩١٩-٠٢-١٦) (٣٩ ساڵ ژیاوە) 1st arrondissement of Paris، فەڕەنسا |
نازناو | baronet |
ھۆی مەرگ | ئەنفلۆنزا، شینبوون، ئەنفلۆنزای ئیسپانی |
شوێنی ناشتن | کڵێسای سانت مریەم، سلێدمیر |
باوک | Tatton Sykes |
دایک | Christina Anne Jessica Cavendish-Bentinck |
ھاوسەر | ئیدیت ڤایۆلێت گۆرست |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
بواری کار | دیپلۆماسی، سیاسەت |
پۆستەکان | member of the 31st Parliament of the United Kingdom، member of the 30th Parliament of the United Kingdom |
پەروەردە | St John's College، Jesus College |
شوێنی کار | لەندەن |
ئەندامی حیزبی | پارتی پارێزگاران |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | ھەڵبژاردنی گشتی شانشینی یەکگرتوو ١٩١٨، 1911 Kingston upon Hull Central by-election |
ئایین | کاسۆلیکی |
باری تەندرووستی | ئەنفلۆنزای ئیسپانی، ئەنفلۆنزا |
ناکۆکی | جەنگی جیھانیی یەکەم، جەنگی دووەمی بوور |
لقی سەربازی | سوپای بەریتانیا |
شاکارەکان | ڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆ |
ئەندامی | یانەی ڕۆکسبۆرگ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | ئەنفلۆنزای ئیسپانی |
دایخە