مەخموور
شارێکە لە کوردستان / From Wikipedia, the free encyclopedia
مەخموور یەکێک لە شارۆچکەکانی پارێزگای ھەولێرە و ناوەندی قەزای مەخموورە.[2] لەرووی جوگرافییەوە شارۆچکەی مەخموور بەدووری(٦٥) کم دەکەوێتە خۆر ئاوای شاری ھەولێر، دووری لە شارەدێی گوێر (٥٣)کم ، لە شارەدێی قەراج (١٤)کم ، لە شارەدێی دیبەگە (٣٠) کم ، لە شارەدێی مەلاقەرە (٢٨)کم ، لە شارەدێی گەیارە (٢٨)کم لەلای رۆژئاوای شارەدێی شەرگات (٦٠)کم دوورە لە لای رۆژھەڵاتی مەخموور شارەدێی سەرگەڕان ھەیە بە دووری (٥٥)کم. چیای بلباس(قەرەچووغ) دەکەوێتە ناوەراستی قەزاکە و زورگەزراویش دەکەوێتە لای خۆر ھەڵاتی باکووری. قەزای مەخموور خاکێکی بە پڕشت و پیتی ھەیە لەروی کشتوکاڵیەوە بەتایبەت بۆ ( گەنم و جۆ) کە لە سەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق بە پلەی یەکەم دێت، ھەر بۆیە یەکەم و دووەم گەورەترین سایلۆ لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان و عێراق لە مەخموور دروستکراوە.[3]
زانیاریی خێرا مەخموور, وڵات ...
مەخموور | |
---|---|
Mexmûr - Makhmur - مخمور | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | ھەولێر |
قەزا | مەخموور |
دەسەڵات | |
• قایمقام | ئیبراھیم شیخ اللە ئیبراھیم [1] |
بەرزایی | ٢٥٤ مەتر (٨٣٣ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٤) | |
• سەرجەم | ٥٠٬٠٠٠ |
سەرناوی دانیشتوو | مەخمووری |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی و کورمانجی) و عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
دایخە