نوێژی ھەینی
From Wikipedia, the free encyclopedia
نوێژی هەینی یان نوێژی جومعە (عەرەبی: صلاة الجمعة) نوێژێکی موسڵمانانە، کە ھەموو ھەینییان لەجێی نوێژی نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێت بە شێوەی کۆمەڵ لە مزگەوتەکان. ئەم نوێژە دوو ڕکاتە و لەدوای تەواوبوونی وتاری ھەینی ئەنجام دەدرێت. کردنی ئەم نوێژە پێویستە لەسەر ھەر موسڵمانێکی نێری پێگەیشتوو.[1]