نەخشەی تۆپۆگرافی
From Wikipedia, the free encyclopedia
نەخشەی تۆپۆگرافی (بەئینگلیزی:Topographic map) یەکێکە لە جۆرەکانی نەخشە کە تایبەتمەندە بە پیشاندانی شێوازی ڕاستەقینەی هەر ڕووبەرێکی دیاریکراو لە زەوی لەسەر نەخشە. لە نەخشەی تۆپۆگرافیدا هەموو تایبەتمەندییەکان (سرووشتی یان درووستکراوی مرۆڤ) نەخشە و بەپێی پێوەر (Scale)ێکی دیاریکراو دەخرێتە بەرچاو. نەخشەی تۆپۆگرافی بەرزی و نزمی یان چاڵ و کۆسپەکانی سەر زەوی پیشان دەدات.