ویکیپیدیای کوردی
وەشانەکانی ویکیپیدیا بە زمانی کوردی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ویکیپیدیای کوردی (بە کوردیی باکووری: Wîkîpediya Kurdî) ئاماژەیە بۆ دوو وەشانی ویکیپیدیا کە بە ھەردوو شێوەی ستانداردی زمانی کوردی؛ کورمانجی و سۆرانی دەنووسرێن، کە ھەندێک جاران بە نافەرمی ویکیپیدیای زازاکی لەگەڵ ڕیزی ویکیپیدیا کوردییەکان دادەنرێت. ھەروەھا لە ئێستادا ویکیپیدیای کوردیی باشووری، یەکێک لە ئینسایکڵۆپیدیا کوردییەکان بە فەرمی دانەمەزراوە. لە ئێستادا ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای کورمانجی ٧٥٬٥٨٥ وتارە و ویکیپیدیای سۆرانی ٥٥٬٥٠٦ وتارن.[1] ویکیپیدیا کوردییەکان وەک ھەموو ویکیپیدیایەکانی دیکە ھەمووان دەتوانن دەستکاری و بەشداریی پەڕەکان بکەن.[2]
زانیاریی خێرا چەشنی وێبگە, بەردەستە بە ...
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد | |||
---|---|---|---|---|
بەردەستە بە | کوردی (کورمانجی، سۆرانی و زازاکی) | |||
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا | |||
دروستکراو لەلایەن | کومەڵگای ویکیی کوردی | |||
وێبگە | ku.wikipedia.org (کورمانجی) ckb.wikipedia.org (سۆرانی) diq.wikipedia.org (زازاکی) | |||
بازرگانی | نەخێر | |||
تۆمارکردن | ھەڵبژاردن | |||
خستنەکار | ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤؛ ٢٠ ساڵ لەمەوبەر (٢٠٠٤-٠١-07) | |||
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک | کرێیتیڤ کۆمنز ئەتریبۆشن/ بڵاوکردنەوەی وەکیەک ٣.٠ |
دایخە