ویکیپیدیا:کیویکس
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەرنامەی کیویکس (بە ئینگلیزی: Kiwix) بەرنامەیەکی خۆڕایییە و بۆ خوێندنەوەی ناوەڕۆکی وێب بەکار دێت. بەتایبەتی بەبێ ئەوەی پەیوەست بە ئینتەرنێت بیت بۆ خوێندنەوەی ویکیپیدیا خێرایە. بەرنامەکە نە ڕێکخستنی ئاڵۆزە و نە خۆتۆمارکردنیشی دەوێت. گشت بەکارھێنەران دەتوانن بەرنامەکە بە لەبەرگرتنەوەی بابەتەکانی ویکیپیدیا داگرن تا بەنێو ویکیپیدیادا بگەرێن و چێژ لە خوێندنەوەی دەرھێڵ(ئۆفلاین)ی ویکیپیدیا وەرگرن. عادەتەن، وەشانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ھەموو مانگێک نوێ دەکرێتەوە. دەتوانیت لەڕێگەی ئەم بەستەرەوە وەشانی ھەنووکە بۆ تەواوی دەق و وێنەکان، و ئەم بەستەرەوە وەشانی ھەنووکە بۆ تەواوی دەق داگریت. ھەروەھا، بەرنامەکە ڕێگەی داگرتنی پرۆژەخوشکەکانی ئینسایکڵۆپیدیاکەشت پێ دەدات، وەکوو ویکیفەرھەنگ، ویکیسەرچاوە، ویکیوتە، و ویکیھەواڵ، بەڵام ھەنووکە زمانی کوردیی ناوەندی تەنیا لە پرۆژەی ویکیپیدیادا بەردەستە و پرۆژەخوشکەکانی دروست نەکراون.
پەرەپێدەر(ان) | ئیمانوێل ئینگلھارت |
---|---|
وەشانی جێگیر | 2.0 |
سیستەمی بەکارخەری | ویندۆز، مەک، ئای ئۆ ئێس، لینوکس و ئەندرۆید |
وێبگە | www |