پابلۆ ئیسکۆبار
From Wikipedia, the free encyclopedia
پابلۆ ئێمیلۆ ئێسکۆبار گاڤیریا (١ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٩ تا ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣ ژیاوە) بازرگانێکی و سەرۆکێکی کۆڵۆمبی ماددە ھۆشبەرەکان بووە. کارتێلەکەی، لەسەردەمی ئەودا، نزیکەی ٪٨٠ی کۆکەینی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان دابین دەکرد، کە لەڕۆژێکدا داھاتی ٦٠ ملیۆن دۆلار بوو، و ٢٢ ملیارد دۆلاریش لە ساڵێکدا. پابلۆ بە «پاشای کۆکەین» بەناوبانگ بوو، دەوڵەمەندترین تاوانباری جیھان بوو لەمێژوودا، کە کۆی گشتی سامانی ٣٠ ملیارد دۆلار بوو لەسەرەتاکانی ١٩٩٠ەکاندا. ھەروەھا لە لیستی ١٠ دەوڵەمەندترین پیاوەکانی جیھان بوو کە خۆیان پارەکەیان بەتەنھا دەستدەکەوت.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
پابلۆ ئێسکۆبار | |
---|---|
لەدایکبوون | پابلۆ ئێمیلیۆ ئێسکۆبار گاڤیریا (١٩٤٩-١٢-0١) ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٩ ڕیۆنێگرۆ، کۆڵۆمبیا |
مەرگ | ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٣(١٩٩٣-١٢-0٢) |
پیشە | بارزگانی ماددەی ھۆشبەر |
ھاوسەر | ماریا ڤیکتۆریا ھێناو (١٩٧٦–١٩٩٣; تاکو مردنی) |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
ئێسکۆبار لە ڕیۆنێگرۆ، کۆڵۆمبیا لەدایکبوو لە نزیک مێدیین گەورەبووە. دوای خوێندنێکی کەم، تێکەڵی کاری تاوان بووە و بەبێ بڕوانامە لەقوتابخانە دەرچووە و دەستی کردووە بە کاری قاچاخی جگەرە لەگەڵ بلیتی ساختەی لۆتۆ، ھەروەھا ئەنجامدانی دزی گەورە. لە ساڵی حەفتاکاندا، دەستی کرد بەکارکردن بۆ چەندین قاچاخچی، وەک کاری ڕفاندن و ئەشکەنجەدان. لە ساڵی ١٩٧٥دا، ئیسکۆبار دەستی کرد بە کاری بازرگانیکردن بە کۆکەین و بڵاوکردنەوەی بە ئەمریکا. دوای ماوەیەکی کەمیش کارەکانی فراوانتر بوون لەسەرتاسەری ئەمریکا؛ و تاکو ١٩٨٠ەکان نزیکەی ٧٠ بۆ ٨٠ تەنی مانگانە دەگواستەوە ئەمریکا. تۆڕی تاوانکارییەکەی «کارتێل» بە «کارتێلی مێدیین» ناسرابوو و ھەمیشە ڕکابەری کارتێلەکانی دیکەیان دەکرد و بەرپرس بوون لە کوشتن و تەقینەوەی گەورە و کوشتنی چەندین کەسی سیاسی و دادوەر و پۆلیس، و بەرتیلدان بە زۆربەی چینەکانی کۆمەڵگا.
لە ساڵی ١٩٨٢ ئێسکۆبار وەک ئەندامێکی لاوەکی ئەنجومەنی نوێنەرانی کۆڵۆمبیا ھەڵبژێردرا سەر بە حیزبی ئازادی کۆڵۆمبیا. ئێسکۆبار چەندین قوتابخانە، نەخۆشخانە و کەنیسەی لە ڕۆژاوای کۆڵۆمبیا دروست کردبوو کە ناوبانگێکی باشی بۆ پەیدا کردبوو لەلای چینی ھەژار و بگرە بە «ڕۆبن ھوودی ھەژاران» بانگ دەکرا. ئێسکۆبار لەلایەن پۆلیسی نەتەوەیی کۆڵۆمبییەوە کوژرا، ڕۆژێک دوای ڕۆژی لەدایکبوونی کە بووبووە ٤٤ ساڵ.