پارتی دیموکراتی کوردستان
پارتێکی ڕامیاری لە ھەرێمی کوردستان (١٩٤٦) / From Wikipedia, the free encyclopedia
پارتی دیموکراتی کوردستان (بە کوردیی باکووری: Partiya Demokrat a Kurdistanê، بە کورتە پەدەکە) گەورەترین پارتی ھەرێمی کوردستان و ھاوبەشی باڵای دەسەڵات لە حکوومەتە. ساڵی ١٩٤٦ لە شاری مەھاباد لە کۆماری کوردستان دامەزراوە. ئەو پارتە بانگەشە دەکات کە «بەھا دیموکراسییەکان و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی کۆدەکاتەوە بۆ پێکھێنانی سیستەمێک کە ھەمووان لە کوردستاندا بتوانن لەسەر بنەمای یەکسان بژین و جەختێکی زۆر لەسەر مافی تاکەکان و ئازادیی ڕادەربڕین بکرێتەوە».
زانیاریی خێرا پارتی دیموکراتی کوردستان Partiya Demokrat a Kurdistanê, ناوی عەرەبی ...
پارتی دیموکراتی کوردستان Partiya Demokrat a Kurdistanê | |
---|---|
ناوی عەرەبی | الحزب الديمقراطي الكردستاني |
ناوی ئینگلیزی | Kurdistan Democratic Party (KDP) |
ناوی کورتکراوە بە کوردی | پەدەکە |
سەرۆک | مەسعوود بارزانی |
وتەبێژ | مەحموود محەممەد[1] |
دامەزرێنەر | مستەفا بارزانی |
جێگری یەکەم | نێچیرڤان بارزانی[2] |
جێگری دووەم | مەسروور بارزانی[3] |
دروشم | نوێبوونەوە، دادپەروەری، پێکەوەژیان[4] |
دامەزراندن | ١٦ی ئابی ١٩٤٦؛ ٧٧ ساڵ لەمەوبەر (١٩٤٦-٠٨-١٦) |
شوێنگەی سەرەکی | ھەولێر، ھەرێمی کوردستان[5] |
ڕۆژنامە | ڕۆژنامەی خەبات، ڕۆژنامەی ھەولێر، گۆڤاری گوڵان |
ڕێکخراوەی ژنان | یەکێتیی ژنانی کوردستان |
ئایدۆلۆژیا | ناسیۆنالیزمی کوردی سێکۆلاریزم |
ئینتیمای نێودەوڵەتی | ھاوپەیمانیی دیموکراتان |
ڕەنگەکان | زەرد |
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق | ٣١ / ٣٢٩ |
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان | ٤٥ / ١١١ |
ماڵپەر | |
www.kdp.info | |
ئاڵای حیزب | |
دایخە