پاوە
From Wikipedia, the free encyclopedia
پاوە شارێکی باکووری پارێزگای کرماشانە. خەڵکەکەی بە زمانی کوردی، زاراوەی ھەورامی دەئاخاوێنن. پاوە لە ناوەڕاستی دوو کێوی سەربەرزی شاھۆ و ئاتەشگادایە. بە ھۆی شێوی زەوی، سازکردنی خانووەکان، شێوەیەکی تایبەتی بەشارەکە بەخشێوە؛ بۆیە پاوە، بە ھەزار ماسوولە ناو دەبەن. ئەم شێوە بیناسازیە، لە گشتی جۆگرافیای ھەوراماندا، وەک پاوە، وایە. ئەم شارە ئاو و ھەوایەکی خۆشی ھەیە. ھێندێ لە مێژووناسەکان پێیان وایە کە ناوی پاوە لە ناوی سەردارێکی ساسانی «پاو» وەرگیراوە. خەڵکی ئەم شارە کوردن و بە زاراوەکانی سۆرانی و ھەورامی، دەئاخاوێنن؛ پاوە، تاساڵی ١٣٣٤ ھەتاوی.[1][2]