پلەی گەرمیی لەشی مرۆڤ
From Wikipedia, the free encyclopedia
پلەی گەرمی جەستەی مرۆڤ پەیوەستە بە هۆکارگەلێک وەک شوێنی پێوانەکردنی لە جەستەی مرۆڤ, کاتەکانی ڕۆژ و ئاستی چالاکیی جەستەیی ئەو کەسەی کە باسی لێوە دەکرێت. سەرەڕای باوەڕی باو، هیچ ژمارەیەکی دیاریکراو نییە کە ئاماژە بە پلەی گەرمی ئاسایی جەستە یان کەسێکی تەندروست بکات لە ژێر هەر بارودۆخێکدا و بەبێ گوێدانە ئەوەی پلەی گەرمی لەش لە کوێ دەپێورێت. [1]