پڕۆژەی گەتنبێرگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
پڕۆژەی گەتنبێرگ پڕۆژەیەکی خۆشبەخشانەیە بۆ بە دیجیتال کردن و ئەرشیڤ کردنی کارە کلتوورییەکان، و بەرھەمھێنانی کتێبی ئەلیکترۆنی[2] پڕۆژەکە لەلایەن مایکل س ھاڕت لە ١٩٧١ دامەزرا و یەکێکە لە کۆنترین کتێبخانە دیجیتاڵییەکان[3] زۆربەی ھەرە زۆری کتێب و سەرچاوەکانی دەکەویتە ژێر پاوانی گشتیەوە پڕۆژەکە ھەول دەدات زانیاری و سەرچاوە بکات بە شێوەیەکی خۆڕایی و مانەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ تا لە توانای داھەیە، و جۆری فایلەکانی پڕۆژەکە بە شێوەیەکە کە بەلایەنی کەمەوە بتوانرێت لە زۆربەی کۆمپیوتەرەکان کاری پێبکرێت لە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢١وە پڕۆژەکە گەیشتووە بە ٦٥ ھەزار بابەت لە کۆکراوەی کتێبەکانی[4]
دامەزراندن | کانوونی یەکەمی ١٩٧١؛ ٥٢ ساڵ لەمەوپێش (١٩٧١-١٢) (first document posted) [1] |
---|---|
Collection | |
قەبارە | Over 60,000 documents |
وێبگە | Project Gutenberg Home Page |
ئەو دەقانەی پڕۆژەکە بڵاوی دەکاتەوە بەردەستە لە ئەیچ تی ئێم ئێل، پی دی ئێف، ئی پی یو بی، مۆبی، پلەکەر و زۆربەی بڵاوکراوەکانی بە زمانی ئینگلیزییە بەڵام ھەروەھاش بڵاوکراوەی زمانی تری تیا بەردەستە،