پێرستی ڕاھێنەرە براوەکانی جامی جیھانیی فیفا
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی جیھانیی فیفا بە بەناوبانگترین پاڵەوانێتی تۆپی پێی یەکێتییەکان دادەنرێت لە جیھاندا.[1] ھەشت ھەڵبژاردە لە ٢٢ خولی ڕابردوو نازناوەکەیان بەرزکردووەتەوە. بەڕازیل پێنج جار سەرکەوتنی بەدەستھێناوە، دوای ئەویش ئەڵمانیا و ئیتاڵیا ھەریەکەیان چوار نازناویان بەدەستھێناوە؛ ئەرژەنتین سێ نازناو، فەرەنسا و ئۆروگوای، ھەریەکەیان دوو نازناویان بەدەستھێناوە؛ و ئینگلتەرا و ئیسپانیا، ھەریەکەیان یەک نازناویان ھەیە.[2] ڕۆڵی ڕاھێنەر ھەڵبژاردنی پێکھاتەی جامی جیھانیی فیفا و پەرەپێدانی تاکتیکی ھەڵبژاردەکەیە.[3]
ئەلبێرتۆ سوپیچی سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی ئۆروگوای کرد لە لە یەکەمین جامی جیھانیی ساڵی ١٩٣٠.[4] ڤیتۆریۆ پۆپسۆ تاکە کەسە کە دوو جار وەک ڕاھێنەر نازناوی جامی جیھانیی بەدەستھێناوە، لە ساڵانی ١٩٣٤ و ١٩٣٨ لەگەڵ ئیتاڵیا.[5] ٢١ ڕاھێنەری جیاواز نازناوی جامی جیھانییان بەدەستھێناوە و سەرجەم ڕاھێنەرە براوەکان سەرکردایەتی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی خۆیان کردووە. پێنج ڕاھێنەر جارێک وەک براوە و جارێک پلەی دووەمیان وەرگرتووە؛ ھێلموت شۆن (براوە لە ساڵی ١٩٧٤، پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٦٦) و فرانتس بێکنباوەر (براوە لە ساڵی ١٩٩٠، پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٨٦) بۆ ئەڵمانیای ڕۆژاوا، کارلۆس بیلاردۆ (براوە لە ساڵی ١٩٨٦، پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٩٠) بۆ ئەرژەنتین، ماریۆ زاگالۆ (براوە لە ساڵی ١٩٧٠، پلەی دووەم لە ساڵی ١٩٩٨) بۆ بەرازیل، و دیدی دیشاپ (براوە لە ساڵی ٢٠١٨، پلەی دووەم لە ساڵی ٢٠٢٢) بۆ فەرەنسا.[6][7]
سێ لەوانە ھەم وەک یاریزان ھەم وەک ڕاھێنەر پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستھێناوە؛ زاگالۆ (وەک یاریزان لە ساڵانی ١٩٥٨ و ١٩٦٢، وەک ڕاھێنەر لە ساڵی ١٩٧٠)، بێکنباوەر (وەک یاریزان لە ساڵی ١٩٧٤، وەک ڕاھێنەر لە ساڵی ١٩٩٠) و دیدییە دیشامپس (وەک یاریزان لە ساڵی ١٩٩٨، وەک ڕاھێنەر لە ساڵی ٢٠١٨).[8][9] ھەروەھا ھەردوو بێکنباوەر و دیشامپ کاپتنی تیپەکانیان بوون کاتێکدا وەک یاریزانێک جامی جیھانییان بەدەستھێنا.[10]