پێرڵ (پرۆگرامسازی)
From Wikipedia, the free encyclopedia
پێرڵ ، یەکێکە لەزمانە سەربەخۆکان لەنێو زمانەکانی پرۆگرامسازیدا ، سەرچاوە کراوەیە و لەژێر مافی GNU General Public License ــدایە، و لە پرۆژە گەورە گشتی و تایبەتییەکاندا بەکاردێت ، زمانێکی ئاست بەرزی بزۆکە ، لەلایەن Larry Wall ــەوە ھاتە کایەوە، لەساڵی ١٩٧٨، ھەروەھا پێرڵ کورتکراوەی ئەم ڕستەیە:Practical Extracting and Reporting Language؛ پێرڵ تەواو بەستراوە بە CGI.
لەڕاستیدا پێرڵ بۆ کۆنترۆڵ کردنی دەقەکان پێک ھات، بەڵام دواتر بەھێز کرا تا رادەیەک کە بەڕێوەبەرایەتی و ڕێکخستنی پێ بکرێت، پاشان بۆ ئەو ئاستەی کە ماڵپەرێکی گەشە پێبدرێت لە رێیەوە . ناسراوە بە (ئاسانی بەکارھێنان، بەکاریگەر و بەتینە، ھەروەھا Complete ــیشە).
پێرڵ زۆر لە تایبەتمەندییەکانی زمانەکانی تری وەک (C، awk، sed، sh). بنکەی دراوەی پێرڵ دەکرێت یەکێک بێت لەمانە و بگرە ھی تریش(Oracle، Sybase، Postgres، MySQL). پێرڵ کاردەکات لەگەڵ HTML ، XML و ھەمووزمانە Mark-up ـەکانی تر . پێرڵ پاڵپشتی یونیکۆد (Unicode) دەکات .