پێڕستی فیلمە زۆمبییەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
زۆمبییەکان (بە ئینگلیزی: Zombies) بوونەوەرێکی خەیاڵییە و بەزۆری وەک تەرمێکی زیندوو یان مرۆڤی تووشبوو بە ڤایرۆس و ھەروەھا بەزۆریش وەک کەسێکی مرۆڤخۆر لە سروشتدا وێنا دەکرێن. لەکاتێکدا فیلمە زۆمبییەکان بە گشتی دەکەونە ژێر چەشنی ترسناکەوە، بەڵام ھەندێکیان لەگەڵ چەشنەکانی تردا تێکەڵ دەبن، وەک کۆمیدی، زانستی خەیاڵی، ھەستبزوێن، یان ڕۆمانسی. دوابەدوا چەندین چەشن پەرەیان سەند، وەک «کۆمیدیای زۆمبی»یان «کارەساتی زۆمبی». زۆمبییەکان وەک جنۆکە، مۆمیاکراو، ئەھریمەنەکانی فرانکنشتاین یان خوێنمژەکان نین، بۆیە ئەم پێڕستە فیلمی تایبەت بەو چەشنانە ناگرێتەوە.