پەڕەی خوێن
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەڕەی خوێن (ئینگلیزی: Platelet) خانەی تەواو نین، بەڵکوو بەشێکن لە خانە زۆر گەورەکان کە لە مۆخی ئێسک دروستدەبن، و ناوکیان نییە. پەڕەکانی خوێن لە نێوان ٧-١٢ ڕۆژ دەژین و لەوانەیە لە یەک ملیمەتری سێجادا نزیکەی ٥٠٠٫٠٠٠ پەڕەی خوێن ھەبێت. پەڕەکانی خوێن پێویستن بۆ کرداری خوێن مەیاندن.