پەیمانی ڤێرسای
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەیمانی ڤێرسای ئەو پەیمانی ئاشتییە بوو کە لە ٢٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩١٩ لە کۆشکی ڤێرسای لە پاریس لایەنەکانی شەڕی جیھانیی یەکەم واژۆیان کرد و کۆتایییان بە شەڕ ھێنا، ئەگەرچی ئاگری شەڕ پێشتر لە کاتژمێر ١١ی ١١ی تشرینی دووەمی ١٩١٨ کوژابووەوە. ئەم پەیمانە ڕێکەوتی ١٠ی کانوونی دووھەمی ١٩٢٠ خرایە قۆناغی جێبەجێبوونەوە. یەکێ لە پاشخانەکانی پەیماننامەکە چواردە خاڵەکەی ودرۆ ویڵسنی سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا بوو.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەیمانی ڤێرسای تێدایە. |