چاوگ (ماڵپەڕ)
From Wikipedia, the free encyclopedia
چاوگ ماڵپەڕێکی ئایتی کوردییە لە بواری سەرچاوە کراوەدا و پەرە بەو بوارە دەدەن. چاوگ لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ لەلایەن گرووپێکەوە پێک ھاتووە کە کار و ئامانجیان گەیاندن و ڕاستناساندنی سەرچاوەکراوەیە بە تاکی کورد. قەوارەی ئەو گرووپە لە ئاستێکی نەگۆڕدا نییە، بەڵکوو ھەرکەسێک کە دەتوانێت لەو بوارەدا سوود بگەیەنێت دەتوانێت لە گرووپەکەدا ئەندام بێت و ھەمان دەسەڵات و کردەی ئەوانی تری دەبێت.ھیچ شێوەیەکی بازرگانیکردن بەرامبەر بەو زانیارییانەی دەبەخشرێن و بەرامبەر بەئەندامبوون لەم گرووپەدا نییە. لە پاڵ ئەمانەشدا وەرگێڕانی چەندین نەرمەکاڵای سەر وێب و ڕوومێز بۆ سەر زمانی کوردی، ناساندنی بەکارھێنەر بە زاراوە ئایتییەکان و گەیاندنی زانیاری پێیان کاری سەرەکییان بووە.