ڕۆحی پیرۆز
From Wikipedia, the free encyclopedia
رۆحی پیرۆز (بەئینگلیزی: Holy Spirit) زاراوەیەکە کە لەڕێگەی وەرگێڕانی دەقی کتێبی پیرۆزی عیبرییەوە هاتە ئاراوە، بەڵام ڕووانگەکان لەسەر ئەو زاراوەیە جیاوازن لەئایینە ئیبراهیمییەکاندا.
ئەم وتارە سەبارەت بە رۆحی پیرۆز بەگشتی نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ڕۆحی پیرۆز (ڕوونکردنەوە).
چەمکی "رۆح" بەگشتی لەنێو ئایینە جۆراوجۆرەکاندا بەکارهاتووە (نموونە وەک براهامان، هیندۆس و تائو لە تاوۆیزمدا)، بەڵام زاراوەی "رۆحی پیرۆز" زۆر بەتایبەتی؛ لەنێو ئایینە ئیبراهیمییەکاندا بەکارهاتووە.
بۆ زۆرینەی زۆری مەسیحییەکان، باوەڕبوون بە سیانێتی پیرۆز واتای هەبوونی سێ کەسێتی نایاب دەگەیەنێت کە بریتیین لە: خودای باوک، خودای کوڕ و خودا رۆحی پیرۆز وەک یەک خودای سیانەیی هەمیشەیی و ئەبەدی. بەهەرحاڵ، ئەم باوەڕەی مەسیحییەکان بەسەر هەموو مەزهەبەکانی نێو مەسیحییەت و هەموو ئایینە ئیبراهیمییەکاندا ناسەپێ.[1]