ڕۆزا پارکس
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆزا لویس پارکس (بە ئینگلیزی: Rosa Louise Parks) کە بە ناوی ڕۆزا لویس ماکولی (بە ئینگلیزی: Rosa Louise McCouley) لەدایک بووە. (٤ی شوباتی ساڵی ١٩١٣ - ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥)کەسایەتی چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی بە ڕەچەڵەک ئەفریقی ئەمریکییە.[1]
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠٢١) |
ڕۆزا پارکس | |
---|---|
لەدایکبوون | ڕۆزا لویس ماکولی (١٩١٣-0٢-0٤) ٤ی شوباتی ١٩١٣ تەسکیجی، ئەلاباما، ویلایەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان |
مەرگ | ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥(٢٠٠٥-١٠-٢٤) (٩٢ ساڵ ژیاوە) دیترۆیت، میشیگن، ویلایەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان |
شوێنی حەوانەوە | وودلاون سیمتری، دیترۆیت، میشیگن، ویلایەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان |
پیشە | چالاکەوانی مافی شارستانیەتی |
ناسراوە بە | مانگرتنی پاسی مۆنتگۆمێری |
بزاڤ | جوڵانەوەی مافی شارستانیەتی |
ھاوسەر | رایمۆند پارکس (ھاوسەرگیری ١٩٣٢؛ ١٩٧٧) |
واژوو | |
لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٥، لە مۆنتۆگمرمی سەر بە ویلایەتی ئەلەباما پارکس داوای شۆفێری پاسێکی (جەیمس بلیک) ی ڕەت کردەوە بە دەست ھەڵگرتن لە کورسی دانیشتنەکەی لە "بەشی ڕەش پێستەکان" دا بۆ کەسێکی سپی پێست بەھۆی پڕ بوونی بەشی سپی پێستەکان. پارکس یەکەم کەس نەبوو بۆ بەگژداچوونەوەی ڕەگەزپەرستی بەڵام ئەوە بوو دوای ئەم بەگژداچوونەوە و بەرھەڵستی کردنەی یاساکانی جیاکردنەوەی ویلایەتی ئەلەباما بووە ھۆی گرنگی پێدانێکی زۆر بە پارکس لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی.
پارکس بووە نیشانەیەکی گرنگی جوڵانەوەی مافی مرۆڤ و مافی شارستانیەتی و نیشانەیەکی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاری کردنی ڕەگەزپەرستی.[2][3]