کریستۆفەر ھیچنز
From Wikipedia, the free encyclopedia
کریستۆفەر ئێریک ھیچنز (لەدایکبووی ١٣ی نیسانی ١٩٤٩–مردووی ١٥ی کانونی یەکەم ٢٠١١) نووسەر، ستووننووس، وتارنووس، گوتاربێژ، ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگرێکی کۆمەڵایەتی بە ڕەگەز بەڕیتانی-ئەمریکی بوو. ھیچنز نووسەر یان یاریدەدەری نووسەر، سەرنووسەر یان یاریدەدەری سەر نووسەری زیاد لە ٣٠ کتێبە، لەگەڵ پێنج کۆمەڵە وتار لەسەر کلتور، سیاسەت و ئەدەبیات. شێوازی بەرەنگاری لە گفتوگۆدا کردویەتی بە بابەتێکی سەرەکیی لە لێدوانی گشتی دا، کە بۆتە ھۆی ئەوەی ببێتە ڕوناکبیرێکی ڕۆشنبیر و کەسایەتییەکی جێباس. نووسین و بەشداری ھەبووە لە ھەر یەک لە: نیو ستەیتسمن (New Statesman)، زە نەیشن (The Nation)، زە ویکلی ستاندارد (The Weekly Standard)، زە ئەتلانتیک (The Atlantic)، لەندەن ڕیڤیو ئۆڤ بووکس (London Review of Books)، زە تایمز لەیترەری سەپلیمێنت (The Times Literary Supplement)، سڵەیت (Slate)، فریی ئینکویری (Free Inquiry) و ڤانیتی فەیر (Vanity Fair).
کریستۆفەر ھیچنز | |
---|---|
Christopher Eric Hitchens | |
لەدایکبوون | Christopher Eric Hitchens ١٣ی نیسانی ١٩٤٩ پۆرتسموت |
مەرگ | ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ (٦٢ ساڵ ژیاوە) ھیووستن (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) |
زانکۆ |
|
پیشە | ڕۆژنامەوان، نووسەر، essayist، خوودژیاننامەنووس، literary critic، political scientist |
کارەکان | God Is Not Great، Hitch-22، Letters to a Young Contrarian، No One Left to Lie To، The Missionary Position: Mother Teresa in Theory and Practice، فەنابوون (کتێب) |
حیزب | Socialist Workers Party |
ھاوسەر | Eleni Meleagrou، Carol Blue |
مناڵ | Alexander Meleagrou-Hitchens |
خێزان | Peter Hitchens |
خەڵاتەکان | |
واژوو | |
خۆ ناساندنی وەک سۆشەڵ دیموکرات، مارکسی و دژە تاکڕەوی (دژە دیکتاتۆری) (دژە تۆتالیتاریزم)، پاش ئاماژەپێکردنی وەڵامی ڕۆژئاوایییە چەپەکان بە "کاردانەوەیەکی شلەتێن" لەسەر ناتەبایی ڕۆمانی "ئایەتە شەیتانییەکان - The Satanic Verses" جیا بۆوە لە باڵی سیاسییە چەپەکان. دوا با دوای ئامێزگرتنی باڵە چەپەکان بۆ سیاسەتی بەرھەڵستیی بیل کلینتۆن و بزاڤی دژە جەنگ لە دەستێوەردانی ناتۆ (NATO) لە بۆسنە و ھەرسک لە ساڵی١٩٩٠ دا. پاڵپشتی بۆ جەنگی عێراق بووە ھۆی زیاتر جیابوونەوەی. ڕەخنەگرتن لە کەسایەتییە دیارەکان وەکو بیل کلینتۆن، ھێنری کیسینجەر، دایە تێریسا و دیانا کچەشازادەی وەیڵز بەشێک بوون لە نووسینەکانی. وە برا گەورەی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی پارێزگار (کۆنخواز) پیتەر ھیچنزە.
وەکو کەسێکی بێدین (ئاتێئیست) تێڕوانینی بۆ چەمکی خودا یان بوونێکی باڵادەست وەکو باوەرێکی تاکڕەوانە دەبینێ کە تەگەردەخاتە بەر ئازادی تاکەکەسی. پاڵپشتی دەکرد لە دەڕبڕینی ئازاد و داھێنانی زانستیی کە پێشکەووترە لە ئایین بۆ دانانی وەک یاسای ڕەفتارکردنی ڕەوشتیی لە شارستانیی مرۆڤایەتیی دا. ھەروەھا لایەنگری جیابوونەوەی کلێسا و دەوڵەتی دەکرد و وتەی «ئەوەی دەکرێت بێ بەڵگە بسەلمێنرێت بێ بەڵگەش ڕەتدەکرێتەوە» بە شمشێری ھیچنز ناسراوبوو.[1][2]