کوردستان (ڕۆژنامە)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژنامەی کوردستان یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بوو کە یەکەم ژمارەی لە ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨ بە تێکۆشانی میقداد میدحەد بەدرخان لە قاھیرەی میسر چاپ کرا. دەستپێکی بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامەی کوردستان وەکوو خەباتێکی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری دێتە نرخاندن. ئەمڕۆکە ڕۆژی دەستپێکی دەرخسنتی ڕۆژنامەی کوردستان لەلایەن ھەموو دەزگا کوردییەکان و ھەروەھا لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیشەوە وەکوو سەرەتای ڕۆژنامەگەریی کوردی قەبووڵ کراوە و پیرۆز دەکرێ.[1]
ئەم وتارە سەبارەت بە کوردستان (ڕۆژنامە) نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە کوردستان (ڕوونکردنەوە).