کوردیپێدیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
کوردیپێدیا یان کوردیپیدیا (بە ئینگلیزی: Kurdipedia) ماڵپەڕێکی زانستنامەیی کوردیی سەر ئینتەرنێتە کە بە چەند زمانێک بابەت بڵاو دەکاتەوە. پرۆژەکە لەلایەن ھاوڕێ باخەوانەوە دامەزراوە و لە ساڵی ٢٠١٣دا بەھۆی ھاوکاری ھەڤاڵ نەژادەوە پرۆژەکە لە شاری ھەولێر جێگیر کرا.[1] ئەم ماڵپەڕە سەر بە ویکیپیدیا یان پرۆژەکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا نییە و پرۆژەیەکی سەربەخۆیە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
ھەندێک لە سەرچاوەکانی ئەم وتارە لەوانەیە پشت پێ بەستراو نەبن. |
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. |
چەشنی وێبگە | ئەرشیڤی زانیاریی کورد و کوردستان |
---|---|
بەردەستە بە | کوردی (کرمانجی، سۆرانی، زازاکی، ھەورامی، لەکی-کەڵھوڕی)، ئینگلیزی، فڕەنسی، ئەڵمانی، عەرەبی، فارسی، تورکی، ھوڵنەدی، سوێدی، ئیسپانی، ئیتاڵی، عیبری، ڕووسی، نەروێجی، ژاپۆنی، چینی، ئەرمەنی، یۆنانی |
خاوەن | ویکیمیدیا |
وێبگە | kurdipedia.org |
بازرگانی | نەخێر |
تۆمارکردن | ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا |
خستنەکار | ٢٠٠٨ |
بەڕێوەبەرەکانی کوردیپێدیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ماڵپەڕەکە تەنھا ئەو شتانە بڵاو دەکاتەوە کە پەیوەندیدارە بە چاندی کوردییەوە و ھیچ بابەتێکی تر کە ناپەیوەندیدارن تۆمار ناکرێن. ئەوان زانیارییەکان لەسەر ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت دەدۆزنەوە و گوێ بە سەرچاوە باوەڕپێکراو نادەن و شتێکی وا لە سیاسەتەکانی بەکارھێنانی ئەواندا نییە.[2] بەکارھێنەرانی ماڵپەڕەکە دەتوانن لە ڕێگەی پۆستی ئەلیکترۆنییەوە داوای گۆڕانکاری بکەن بۆ پەڕەیەکی دیاری کراو یانیش بابەتێک بنێرن. ماڵپەڕەکە پشت بە دوو بنکەدراوە دەبەستێت بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکانیان.