کوشتنی موعەمەر قەزافی
From Wikipedia, the free encyclopedia
موعەمەر قەزافی سەرۆکی لەکارلادراوی لیبیا لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ لە دوای جەنگی سیرتەوە دەستگیرکرا و کوژرا. قەزافی لەڕۆژئاوای سیرت دۆزرایەوە دوای ئەوەی کاروانەکانی لەلایەن فڕۆکەکانی ناتۆوە ھێرشی کرایە سەر. پاشان لەلایەن ھێزەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی ئینتیقالی بەدیل گیرا و پاش ماوەیەکی کەم کوژرا.[3]
زانیاریی خێرا کۆشتنی موعەمەر قەزافی, ڕۆژ ...
کۆشتنی موعەمەر قەزافی | |||
---|---|---|---|
بەشێک لە شەڕی ناوخۆییی لیبیا (٢٠١١) | |||
ڕۆژ | ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١؛ ١٢ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١١-١٠-20) | ||
شوێن | سیرت، لیبیا 31°11′44″N 16°31′17″E[1] | ||
ئەنجام | موعەمەر قەزافی کوژرا
| ||
بەشداری حیزبەکان | |||
|
دایخە
ھێزەکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی ئینتیقالی لە سەرەتادا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە قەزافی بەھۆی برینەکانیەوە گیانی لەدەستداوە کاتێک هێزە دڵسۆزەکانی ھەوڵیان داوە ئازادی بکەن.