کۆماری ڤێنیز
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆماری ڤێنیز کە بە کۆماری ئاسمانی ڤێنیز ناسرابوو (بە ئینگلیزی: Republic of Venice) حکوومەتێکی ئیتالیا بوو و ئەندامی کۆماری دەریایی بوو کە لە نێوان ساڵانی ٦٩٧ بۆ ١٧٩٦ بوونی ھەبووە و فەرمانڕەوایی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئیتاڵیا (ناوچەی ڤێنیز) و بەشێک لە دوورگەکانی یۆنان و بەڵکانی دەکرد.
کۆماری ڤێنیز | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٠٦٩٧ |
ناو بە زمانی فەرمی | Serenissima Repubblica di Venezia، Serenìsima Repùblega de Venèsia |
بەشداربووە لە | Siege of Lastovo |
زمانی فەرمی | Venetian، لاتینی |
کیشوەر | ئەورووپا |
وڵات | کۆماری ڤێنیز |
پایتەخت | ڤێنیز، Eraclea، Malamocco |
پۆتانی شوێن | ٤٥°٣٤′٥٩″N ١٢°٤٠′٥٩″E |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | کۆمار، ئۆلیگارشی |
سەرۆکی حکوومەت | Doge of Venice |
ئەنجومەنی یاسادانەر | Great Council of Venice، Senate of the Republic of Venice |
دانیشتووان | ١٬٥٠٠٬٠٠٠ |
دراو | Venetian lira |
خاوەنی | Kazarma Fortress، Koules Fortress، Fortezza of Rethymno |
لەدوای ئەو | ئیمپراتۆریەتیی نەمسا، First French rule in the Ionian Islands، ئیمپراتۆریەتی عوسمانی |
گۆڕدراوە لەلایەن | French occupation of the Republic of Venice |
جێگەی دەگرێتەوە | Q106394714، Q106395492 |
زمانەکان | لاتینی، Venetian |
کۆتاییھاتن | ١٢ی ئایاری ١٧٩٧ |
وەسفی ئاڵا | flag of the Republic of Venice |
ئایینی فەرمی | کاسۆلیکی، مەسیحییەت، کڵێسای کاتۆلیک |
شار-دەوڵەتی ڤێنیز شوێنێک بوو بۆ ئەو کەسانەی کە ناسراون بە گۆشەگیری لەلایەن دەوڵەتانی ناوەڕاستی ئەورووپاوە کە دوای ڕووخانی ئیمپراتۆرییەتی ڕۆمانی ھاتبوون. ئەم حکوومەتە لە سەرەتای پێکھێنانیدا یەکێک بوو لە حکوومەتە سەرکەوتووەکان لە بازرگانی خوێدا. لە ماوەی چەندین سەدەدا ئەم وڵاتە وەک ئیمپراتۆرییەتێکی دەریایی بوونی ھەبووە. سەرچاوەی سەرەکی داھاتی ئەم حکوومەتە بازرگانیکردن بوو لە دەریای ناوەڕاست، بەڵام جگە لە بازرگانیکردن لە ئەورووپا و باکووری ئەفریقا، بازرگانییان لە ئاسیاشدا دەکرد.
ھێزی دەریایی ئەم حکوومەتە لە جەنگە خاچپەرستەکاندا و بە تایبەتی لە جەنگی خاچپەرستی چوارەمدا ئامادەیی کاریگەرانەی ھەبوو. زۆربەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ڤێنیز لە کەنارەکانی دەریای ئەدریاتیک بوون. ئەم وڵاتە خاکی بازرگانانی دەوڵەمەند بوو کە بەشدارییەکی زۆریان لە گەشەکردنی ھونەر و تەلارسازی لەم وڵاتەدا کردووە. بازرگانانی ڤێنیز لە کاریگەرترین بازرگانەکانی ئەورووپا بوون. ھەروەھا ئەم وڵاتە زەوییەکی گەورەی گەشتیاری بوو، لەنێویاندا دەتوانرێت ناوی مارکۆ پۆلۆ بگیرێت.
دۆزینەوەی ڕێڕەوی دەریایی نوێ بۆ خاکی تازە دۆزراوی ئەمریکا و ڕێگای ڕۆژاوای زەریای ئەتڵەسی، ھێزی کۆماری ڤێنیسی زیاد کرد و وەک یەکێک لە زلھێزەکانی بواری دەریایی ناسرا. کۆماری ڤێنیز زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ ھێزی دەریایی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی خەریکی ململانێ بوو.
دوابەدوای ھێرشی ھێزەکانی شانشینی نەمسا – ھەنگاریا و سوپای ناپلیۆن بۆناپارت بۆ سەر کۆماری ڤێنیز لە ساڵی ١٧٩٧، ئەم وڵاتە دوای ماوەی نزیکەی ١١٠٠ ساڵ داڕما و لە نێوان وڵاتانی فەرەنسا و نەمسا – ھەنگاریا دابەش بوو.[1]