کیلیان مێرفی
ئەکتەری ئێرلەندی / From Wikipedia, the free encyclopedia
کیلیان مێرفی (بە ئینگلیزی: Cillian Murphy) ئەکتەرێکی ئێرلەندییە. یەکەم دەرکەوتنی پیشەگەرانەی خۆی لە شانۆنامەی «دیسکۆ پیگز» لە ساڵی ١٩٩٦ی «ئەندا والش» ئەنجامدا، ھەروەھا لە فیلمی وەرگێڕانی شاشەی ٢٠٠١ بە ھەمان ناو بەشداربوو. فیلمە سەرەتایییە دیارەکانی بریتین لە: فیلمی ترسناکی دوای ٢٨ ڕۆژ (٢٠٠٢)، کۆمیدیای ڕەشی ئینتەرمیسیۆن (٢٠٠٣)، ھەستبزوێنی چاوی سوور (٢٠٠٥)، درامای جەنگی ئێرلەندی «ئەو بایەی کە جۆ دەھەژێنێت» (٢٠٠٦) و فیلمی ھەستبزوێنی تیشکی خۆر (٢٠٠٧). لە فیلمی کۆمیدی-درامی نانی بەیانی لەسەر پلۆتۆ (٢٠٠٥)، ڕۆڵی ژنێکی ڕەگەزگۆڕاوی ئێرلەندی بینیووە؛ کە بووە ھۆی ئەوەی پاڵێوراو بێت بۆ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب.
کیلیان مێرفی | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٧٦-٠٥-٢٥) ٢٥ی ئایاری ١٩٧٦ (تەمەن ٤٨ ساڵ) کۆرک، ئیرلەند |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٩٦-ئێستا |
ھاوسەر | یۆنی ماکگینز (٢٠٠٤) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
ھەروەھا مێرفی بە ھاوکارییەکانی لەگەڵ دەرھێنەر کریستۆفەر نۆلان ناسراوە، کە ڕۆڵێکی ترسێنەری لە سوارچاکی تاریکی (٢٠٠٥–٢٠١٢)، و دەستپێک (٢٠١٠)، و دەنکیرک (٢٠١٧) بینیووە. زیاتر ناوبانگی بەدەستھێنا بەھۆی ڕۆڵی تۆمی شێڵبی لە زنجیرە درامای سەردەمی بی بی سی پیکی بڵایندەرز (٢٠١٣–٢٠٢٢) و ڕۆڵی سەرەکی لە بەدواداچوونی ترسناکی «شوێنێکی بێدەنگ: بەشی دوو» (٢٠٢٠). لە ساڵی ٢٠١١دا، مێرفی خەڵاتی شانۆی ئیرلەندی تایمزی بۆ باشترین ئەکتەر و خەڵاتی دێسک درامی بۆ نمایشی تاکەکەسی نایابی بەدەستھێنا بۆ شانۆنامەی تاک -تەسی مستەرمان. لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕۆژنامەی ئیرلەندی تایمز بە یەکێک لە گەورەترین ئەکتەرە سینەمایییەکانی ئێرلەندا ناوی برد.[1]