کیم باسینگەر
ڕۆڵگێڕێکی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
کیمیلیا ئان "کیم" باسینگەر (بە ئینگلیزی: Kimila Ann "Kim" Basinger) (لەدایکبووی ٨ی دیسمەبەری ١٩٥٣) خانمەکتەر و نمایشکارێکی پێشووی جلوبەرگی ئەمریکییە[1][2][3]. لە ٣٨ فیلمی جیاوازدا دەرکەوتووە. کیم لە ساڵی ١٩٨١ لە فیلمی (Hard Country) دا دەرکەوت[4] کە یەکەم فیلمی ئەم خانمەکتەرە بوو. هەروەها لە ساڵی ١٩٩٧ بۆ فیلمی (LA Confidential) خەڵاتی ئۆسکاری باشترین خانمە ئەکتەری پشتیوانی پێ درا. لە ساڵی ٢٠٠٢ بەشداربوو لە فیلمی (eight Mile).[5] وا بڕیارە لە ساڵی ٢٠١٦ لەپاڵ ئەکتەر ڕەسل کرۆ لە فیلمی (The Nice Guys)دا دەربکەوێت.